پێرل پترۆلیه‌م و حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌ ئیمزاده‌كه‌ن
  2019-03-06     

پێرل پترۆلیه‌م و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گریبه‌ستكی 20 ساڵه‌یان ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر.

ئاوێنه‌: كۆمپانیای دانه‌غاز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوبه‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێرل پترۆلیه‌م، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پێرل پترۆلیه‌م گرێبه‌ستێكی نوێی 20 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌ بە مەبەستى بەرهەمهێنان و فرۆشتنى 250 ملیۆن پێ سێجاى دیكه‌ غاز لە رۆژێکدا کە پێر پترۆلیه‌م مەبەستیەتی تا ساڵی 2021 بەرهەمی بهێنێت وەک بەشێک لە پلانەکانى فراوانکردن  لە هەرێمى کوردستانى عێراق لە پێناو زیادکردنی ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا لەهەرێمه‌كه‌ بۆ پڕکردنەوەى پێویستى ناوخۆ.

ئاشکرای کردوە؛ گرێبەستەکە رۆژی 19ی شوبات لەگەڵ ئاشتی هەورامی ئەنجامداوە، ئەوەش دوای پاکتاوکردنی کێشەکانی هەردو لایەن لەسەر دۆسیەی غاز.

بەپیی رێککەوتنە نوێیەکە، دو یەکەی دیکەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دادەمەزرێت لەگەڵ هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری دیکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە 400 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 650 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە تا ساڵی 2021و دواتر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا تا ساڵی 2022، لەگەڵ بەرهەكهێنانی 106 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی بەرهمهێنانە لەکێڵگەکانی غاز لە عێراقدا.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگه‌یاند؛ مانگی ئابی ساڵی 2017 سەرجەم کێشەکانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاکتاوکردوە لە دادگاو سەرجەم شایستە داراییەکانیان لە حکومەتی هەرێم وەرگرتوە، بەوەش کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیه‌م دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەکانی غاز لە کۆرمۆر و چەمچەماڵ.


زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×