تەندروستی عێراق تۆمارکردنی یانزە حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند
  2020-03-19       345       

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی یانزە حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە،چوار حاڵەتیان لە بەغدا و لە هەریەکە لە شارەکانی بەسرە و نەجەف و دیوانیە و موسەننا و واست یەکی یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

هەروەها ڕایگەیاندوە لە شاری کەربەلاش دوو حاڵەت تۆمارکراوە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە لە ئێستادا ١٧٧ حاڵەت لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوە و لە ژمارەیە 49 کەسیان چاکبونەتەوە و ١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×