2020-03-20   2031     
دهزگای دژەتیرۆری پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتمانی كوردستان دەداتەوەو دهڵێت، "باش بینیمان دوای خیانەتیان و فرۆشتنی کەرکوک کە حەشدی شەعبی بەرەو پردێ دەهاتن چۆن چەپلەیان بۆ لێدەدان و دوژمنیان بەرەو پایتەخت هاندەدا".
ئاوێنه: دهزگای دژەتیرۆری پارتی لهنوسینێكدا ڕایگهیاندووه، "ئەم خائینانە دێن باسی پاراستنی پایتەخت لە کاتی تەنگانەدا دەکەن، باش بینیمان دوای خیانەتیان و فرۆشتنی کەرکووک کە حەشدی شەعبی بەرەو پردێ دەهاتن چۆن چەپلەیان بۆ لێدەدادن و دوژمنیان بەرەو پایتەخت هان دەدا، بەڵام خەونەکەیان لە گۆڕ نرا. ئەو خەفەتەی تێکدانی پایتەختیان هەر لە دڵدا ماوە و بۆیەشە هەر کات هەرەشە لە سەر پایتەخت دروست ببێت هەمان رەفتار دووبارە دەکەنەوە، بەڵام با دڵنیابن ئەو خەونەیان دیسان لە گۆڕ دەنرێت".
لهدوای ڕونكردنهوهكهی ئاسایشی ههولێر لهبارهی دهستگیركردنی پاسهوانێكی وهزیری پێشوی دارایی حكومهتی ههرێمو تۆمهتباركردنی بهسخوریكردن بۆ وڵاتێك لهژێر ڕێنمایی دهزگای زانیاری یهكێتی، زنجیرهیهك وهڵامو وهڵامدانهوه لهنێوان دهزگا ئهمنییهكانی یهكێتیو پارتی دروستبوو ڕهخنهی توند لهیهكتر دهگرنو یهكتری بهئهنجامدانی خیانهت تۆمهتبار دهكهن.
دەقی نوسینەكەی دژە تیرۆری پاری
پەیامێک بۆ گەورەیی سەرۆکی حکوومەت
بەرێز سەرۆکی حکوومەت، گەورەم.
شانازیت پێ دەکەین کە سالانێک وەک ئەندازیاری ئارامی و ئاسایشی هەرێم سەر و ماڵی هاوڵاتیانتان پاراست و ئێستاش لە پێگەی سەرۆکی حکوومەت توانیت لەم ماوە کەمەدا متمانەی هاوڵاتیان بە حکوومەتی خۆیان بەهێز بکەی.
شانازیت پێوە دەکەین وێڕای هەموو قەیران و کێشەکان، کەشێکت دروست کرد هاوڵاتیان بزانن خەمخۆر و خاوەن و پارێزەرێکیان هەیە.
هەنگاوەکانی جەنابت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی کوردستان لە پەتای کۆرۆنا، نەک هەر بووەتە جێگەی رەزامەندیی هاوڵاتیانی هەرێم، بەڵکو ئەم هەنگاوانەت لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا بوونەتە جێگەی دەستخۆشی و تازە بە تازە لە زۆر وڵاتی پێشکەوتووی جیهان هەمان ئەو رێکارەکانە دەگیرێنە بەر.
گەورەم ئەوانەی خائین و وڵاتفرۆشن، ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریان لە ناو لاپەرە رەشەکانی مێژووی خۆیان تۆمار کرد، ئەوانە زۆر لە دواوەن و ناگەنە ئاستی جەنابتان، ئەمانە هەرچی بڵێن تەنیا گەورەیی جەنابتان زیاتر دەکات، ئەمانە کە شایستە و قابیلی ئەوە نین لە دوورەوەش سەیرتان بکەن با هەر لە ڕشانەوەیان بەردەوام بن و کاروانی پێشکەوتن و سەرکەوتنی جەنابتان بەردەوام دەبێت.
ئەم خائینانە دێن باسی پاراستنی پایتەخت لە کاتی تەنگانەدا دەکەن، باش بینیمان دوای خیانەتیان و فرۆشتنی کەرکووک کە حەشدی شەعبی بەرەو پردێ دەهاتن چۆن چەپلەیان بۆ لێدەدادن و دوژمنیان بەرەو پایتەخت هان دەدا، بەڵام خەونەکەیان لە گۆڕ نرا. ئەو خەفەتەی تێکدانی پایتەختیان هەر لە دڵدا ماوە و بۆیەشە هەر کات هەرەشە لە سەر پایتەخت دروست ببێت هەمان رەفتار دووبارە دەکەنەوە، بەڵام با دڵنیابن ئەو خەونەیان دیسان لە گۆڕ دەنرێت.
گەورەم ئەم سووک و ریسوایانە شایانی گوێ گرتن نین. گرنگ دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە پشتیوانتان دەبن و لە کۆتاییشدا تەنیا شەرمەزاری و ڕووڕەشی بۆ وڵاتفرۆشان دەمێنتەوە.
دژە تیرۆری کوردستان