له‌ئه‌نبار دوو سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربون
  2020-03-21       443       

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق، دوو سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

ئاوێنه‌: له‌وباره‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپای عێراق به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت  راگه‌یاندوه‌ "له‌ ناوچه‌ی نازڕه‌ باكووری شاری روتبه‌ رۆژئاوای ئه‌نبار، دوو بۆمبی جێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی سوپادا ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كاندا، دوو سه‌رباز كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامداندانی ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×