له‌ بەغدا بەهۆی سەرپێچی قەدەغەی هاتوچۆ بەسەدان كەس دەستگیر دەكرێن
  2020-03-22       490       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشكرای دەكات، بەھۆی سەرپێچی قەدەغەی ھاتووچۆ 306 كەسیان دەستگیر كردووە، ھەروەھا زیاتر لە 125 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاوێنه‌: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچی شۆفێران لە قەدەغەی هاتووچۆ، 306 كەس دەستگیرکران و دەستیش بەسەر 127 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلدا گیراوە و چوار هەزار و 132 پێبژاردنیش بۆ سەرپێچیکاران کراوە.

بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند رۆژێكە قەدەغەی ھاتووچۆ لە شار و شارۆچكەكانی عێراق راگەیەندراوە. دوێنێش داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق کرا، هەفتەیەکی دیکەش، قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق درێژبکاتەوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×