2020-03-29   1143     
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە بارەی بڵاوبونەوەی دەنگۆی مردنی منداڵیک لە گوندی سێبیران بە کۆرۆنا، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئاوێنە: تەندروستی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،” بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان ڕوون دەکەنەوە کە دوای ئەوی لە گوندی سێبیران نیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوت پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ئەم گوندە ئەنجامدرا یەکێک لەم کەسانە منداڵێکی تەمەن(۸)ساڵان بوو کە بۆخۆی شلل دەماغی بوو واتە( ئیفلیجی مێشک) کە لە ڕێکەوتی 16 ی ئەم مانگە لە ڕێگەی تیمە تەندروستیەکانمان پشکنینی بۆ ئەنجامدرابوو دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیە.
دەشڵێت، کۆچی دوایی من داڵەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە.