توشبوەكەی پێنجوێن لە كەرەنتینەی سلێمانییە
  2020-03-30       689       

دوای ئەوەی ئەمشەو(یەكشەممە)، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی 14 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند كە دەڵێت یەكێكیان لە شاری پێنجوێنە، نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ئاشكرایدەكات كە توشبوەكە لە كەرەنتینەی سلێمانییە.

 ئاوێنە: نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن بونی هەیە، هاوڵاتیانی شارەكە ئاگاداردەکەینەوە کە ئەم هاوڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

ئەوەشی خستۆتەڕو: پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی، دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیەو بەهیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

هەروەها وتوشیەتی: هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی توشبو تۆمار نەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×