نامەی کوڕە کوردێک لەسوید کە توشی کۆرۆنا بوە
  2020-04-08     

ئەم کورە کوردە ناوی "میران"ەو لەستۆکھۆڵم دەژی
******

سڵاو ئەزیزان، بمبەخشن کۆرۆنا بەجارێ هێزی لێبڕیوم، پێوەندی کردوم، بۆیە تێلەفۆنەکەمم کپ کردوە، لەبەرئەوەی قوڕگم، قوڕقوڕاگە م گرژ بووە، ناتوانم بدوێم چونکە تابێت کۆکەو پژمینەکەم زۆرتر ئەکات بکەومە گۆ.. پاشان کاسەی سەرم بڵ‌و گێژو قورس بووە... لەرز دامئەگرێت تام بەرزە، شەڵاڵی ئارەقم جل‌و پێخەفم.. ئازارێکی زۆرم هەیە.. تێکڕای بەدەنم دێشێت، سکچوونیشم لەولاوە..


ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپەلوپۆت ئەخات هه‌ر وێرانت ئەکات گشت جەستەت لەکار ئەخات.. کۆرۆنا بێکەس کوژت ئەکات.. کەس ناوێرێت توخنت کەوێت.. بۆیە خۆم لەژوورەوە خزاندووە لەتەنیایی تەنیاتری کردوم.. وەک چۆن شۆڕشگێڕێک لەزیندانی تەنهاییا دڵنیایە لەهەڵواسینی بۆ سبەی، هه ر ئەو شەوە بێدار، خورپەی دڵی ئەیکاتە هۆنەر.. سیمای پرشنگ ئەیات لێو بەخە ندە ڕووەو پێش مەرگی ئەڕوات.. گەرچی تا دوا ساتی پەتی سێدارەی لەملی ئەئاڵێنن هه‌ر بەئاواتی لێخۆشبوونێکە، چونکە هه‌مومان بەهیواوە دێینە دنیاوە هه‌ر بەو هیوایەشەوە سەرئەنێینەوە، ئاوها منیش، منی سەرکێش، منی یەقین، منی یاخی لەوەتەی هه‌م کە بەگوێی هیچ کەسم نەکردووە لەژیانما، ئەوا چاوەڕێی دوا نامەی تەمەنمم، چاوەڕێی دوا زەنگی لێدانی مەرگ یا ژیانم، ئیتر نازانم لە م نەخٶشیە کوشندەیە دەرباز ئەبم یا منیش ماڵئاواییتان لێئەکەم‌و چیدی نامبیننەوە جارێکی تر.. ئیتر خۆم‌و بەختم، خۆم‌و بەرگریم، خۆم‌و توانام، هه‌ر بۆیە خۆم بومەتە پزیشکی خۆم، چار چیە کۆرۆنا میوانێکی ناکات، میوانێکی ڕەزا گران، یان من ژیانمی بۆ جێدێڵم یان ئەو مل ئەشکێنێ‌و لەکۆڵم ئەبێتەوە...


لایەک لەم شارەی منی لێم توشی کۆڕۆنا بوون بەنادیاری، تا ئەم دەمە ڕۆژانە چەندان توش ئەبن، ئەمرن، خۆیان ئاشکرا ئەکەن، کە بەداخەوە هاوڕێیەکم توشی ڤایرۆسەکە ببو هات بۆ لام، ئەوە بوو منیش دوای دوو هه‌فتە نیشانەکانی لێ دیاری یام، لەوەوە گرتم...


بەڵێ ئەزیزانم وا من بەخێرایی بەسەر بەردە لووسەکانی چەمی مان‌و نەمانما بازبازێنمە، یان هه‌ڵئەخزێم تەوژمی مەرگ لەگەڵ خۆیا ئەمبات یان ئەپەڕێمەوە بۆ ئەوبەری کەناری ژیانەوەم جارێکی تر.. چاوەڕێم بزانم بەکوێ ئەگەم...بەس کەمێک بەرەو چاکبوونەوەم بچم سوواسگوزارم، ئە گەرو کوشتیشمی ئێوە خۆش، بڕوا بکەن من هیچ کات لەمردن نەترساوم، وەک هه‌میشە لەسەرەمەرگیشا لەناوەوەم گۆرانی ئەڵێم‌و نوکتە ئەکەم، تەواو ئیتر بەسە ژیانمان تاقیکردەوە هه‌ر خەم‌و خەفە‌ت‌و کێشەو ڕاکە ڕاکە... ئە مجا نۆرەی مردنە...


دوا وتەم، هیوادارم دوور بن لەدەردو بەڵا، تەندروست بن، خۆشم ئەوێن هاوڕێ..

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×