پێنج پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردوە دەڵێن: مستەفا سەلیمی، ئەو زیندانییە سیاسییە كوردەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە نزیكی دو هەفتە لەمەوبەر لە ئێران لەسێدارە درا، دوای هەڵاتنی لەزیندان، هاتۆتە باشوری كوردستان و لێرەوە رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كراوەتەوە.
ئاوێنە: پێنج پەرلەمانتاری پارتی كە پێكهاتون لە ئه‌رشه‌د حسێن محه‌مه‌د، حكمه‌ت محه‌مه‌د عبوزه‌ید، رزگار عیسا سوار، نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار، موحسین حسێن مسته‌فا، داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردوە لەڕێگەی خۆیانەوە، یاداشتەكەیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ ئەوەی بدرێتە ئەو لیژنە حكومییەی كە بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیستی مستەفا سەلیمی پێكهێنراوە.
پێنج پەرلەمانتارەكەی پارتی لە یاداشتەكەیاندا وتویانە"وه‌ك لای هه‌موان رونه كه مسته‌فا سه‌لیمی خه‌ڵكی سه‌قزه. تۆمه‌تی كوشتنی پۆلیسێك و ئه‌ندامێتی له حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌و ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵ له زیندان بوەو له رێكه‌وتی 27/3/2020 له‌گه‌ڵ حه‌فتا كه‌س له زیندانی شاری سه‌قز هه‌ڵاتون".
هه‌روه‌ها وتویانە"مسته‌فا و شه‌ش كه‌س به نهێنی چونه‌ته بانه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بڕیار ده‌ده‌ن بێنه باشوری كوردستان، ئیتر هه‌ندێكیان دێنه باشور و هه‌ندێكیان خۆیان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه، مسته‌فا سه‌لیمی له رێكه‌وتی 2/4/2020 ده‌ربازی باشوری كوردستان ده‌بێت و ده‌چێته گوندی سیاگوێز سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌رمك، په‌یام بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت گه‌یشتمه باشور، دواتر ده‌چێته مزگه‌وتی گوندی سیاگوێزو چه‌ند كه‌سێكی خه‌ڵكی گوندی له‌وێ بینیوه. له‌وانه كه‌سێك به ناوی 'سیروان حه‌مه ئه‌مین' و كه‌سێكی دیكه به ناوی 'ئیسماعیل تۆفیق' كادیری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی."
بەگوێرەی یاداشتەكەی ئەو پێنج پەرلەمانتارە، "سیروان له رۆژی 2/4/2020 له‌سه‌ر داوای سه‌لیمی په‌یوه‌ندی به كه‌سێك ده‌كات له سلێمانی كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاته‌و پێكه‌وه پێشمه‌رگه‌ی حدك بون. سیروان به‌و كه‌سه ده‌ڵێت مسته‌فا له ماڵی ئه‌وانه‌و له سیاگوێزه‌و ده‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌لیمی به ته‌له‌فۆنی سیروان قسه‌یان كردوه‌و ئه‌و كه‌سه داوای له سیروان كردوه، ئاگای له سه‌لیمی بێت تا چاره‌یه‌ك له حاڵی بكه‌ن، به‌ڵام سیروان ناوه‌كه هه‌واڵی هاتنی مسته‌فا به ئاسایش ده‌دات و له‌به‌ر كۆرۆنا ئاگاداریان ده‌كات كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوه."
هەر بەپێی یاداشتەكە "له رێكه‌وتی 3/4/2020 دوباره سیروان و ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵات قسه‌ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێت مسته‌فا ته‌سلیمی ئاسایش ده‌كه‌ن. ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵات، كه له سلێمانی بوه په‌یوه‌ندی كردوه به عه‌تا ناسر سه‌قزی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی عومه‌ر ئیلخانی و داواده‌كات هه‌وڵ بده‌ن مسته‌فا سه‌لیمی ته‌سلیمی ئێران نه‌كرێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت ژماره‌كه‌ی منی پێ بده با له ئاسایشه‌وه په‌یوه‌ندی بكات و بڵێت من سه‌ربه كۆمه‌ڵه‌م، به‌ڵام ئاسایش مسته‌فا ده‌به‌ن."
هەروەها لە یاداشتەكەدا هاتوە"له رێكه‌وتی 4/4/2020 دوباره كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به سیروان ده‌كات و له حاڵی مسته‌فا ده‌پرسێت، به‌ڵام ئاسایش بردویانه بۆ كه‌ره‌نتین بۆ باشماخ، پاشان كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به چه‌ند كه‌سێك له حدكا‌و حدك ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت مسته‌فا سه‌لیمی لای ئاسایشه‌و ئه‌و كورده له هه‌مو بابه‌ته‌كه ئاگاداره‌و ئاماده‌یه شاهێدی بدات".
پێنج پەرلەمانتارەكەی پارتی ئەوەشیان خستۆتەڕو "به‌ر له لەسێداره‌دانی سه‌لیمی به‌رپرسانی زیندان بانگی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌توانن چاویان پێ بكه‌وێت، له 10/4/2020 كه‌سوكاری سه‌لیمی ده‌یبینن و ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت، كه هاتوه‌ته باشوری كوردستان و له‌وێوه ته‌سلیمی ئێران كراوه‌ته‌وه. له رۆژی 11/4/2020 سه‌لیمی له‌سێداره ده‌درێت."


