ژن لە مێژووی کورددا، دایکسالاری‌و یەکسانی ژن‌و پیاو، میراتی کوردن
  2020-05-17       4536       

 نوسینی: دۆکتۆر ئەیووب سەفەری
وەرگێڕانی: شاهین کەریمی


ڕەنگە زۆر کەس نەزانن بەڵام سەرپۆش (حیجاب) وەک شێوە باوەکەی (قەتیس کردنەوەی ژن لەناو ماڵدا) ئاسەواری ئێران بەر لە ئیسلام و بەتایبەت لە سەردەمی ساسانییەکاندا بووە. بەڵام ئاریاییەکان و مادەکان بەتایبەت، لە بنەڕەتدا دایک سالار بوون و باوک سالاری و کۆیلەداری دواتر هاتۆتە ناو کەلتووری ئەوانەوە. لەم ڕووەوە مادەکان بەتایبەت، تاکو سەردەمێکی زۆر پاش نیشتەجێ بوونیان لە ڕۆژئاوای ئێران و پێکهێنانی حکوومەت، دایک سالاری لە نێوانیاندا باو بووە و یاسایان بۆ یەکسانی ژن و پیاو هەبووە، بۆ وێنە یاسا هەبووە بۆ بەشکردنی میراتی پاش مردنی کەسێک لەنێوان کەس و کاریدا. گەلی کوردیش وەک درێژەی مادەکان، ئەم کەلتوورەیان لە ڕووی یەکسانی ژن و پیاو و مافدا، بۆ ماوەتەوە.


یەکێکی تر لە میراتی مادەکان بۆ کوردەکان، بە دەسەڵات گەیشتنی ژنان و کچان بووە. لە پەرتووکە مێژووییەکاندا باس لە ژنانی کورد کراوە کە لە گەلەکەی خۆیاندا دەرفەتیان هەبووە لێهاتوویی و کارامەیی خۆیان نیشان بدەن و بەپێی بەڵگەنامەکان، بواری هەمەجۆر گەشەکرندێکیان هەبووە. هۆزی کەڵوڕ لەم ڕووەوە بەناوبانگن. ئەمین زەکی ئەنووسێت: لە ناو هۆزی کەڵوڕدا، زیاتر ژنان سەرۆک هۆز بوون. تەنانەت ڕاپۆرتێک لە سەر سەرۆکایەتی ژنان بەسەر هەموو هۆزەکان لە هەزار ساڵ لەوەپێش، هەیە. 


بەگشتی، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، ژنی کورد سنوردارییەکی ئەوتۆی نەبووە. چونکە هەم ژیانی خێڵایەتی و هەم کەلتووری مێژوویی کورد، لەسەر ئامادەبوونی کاریگەری ژن لە چالاکیە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا گەشەی کردووە و دامەزراوە.


هەروەها بەڵگەنامە لەسەر بەشداری ژنان لە شەری بەرگری و پارتیزانیدا هەیە. گێزنفۆن کاتێک باسی گەڕانەوەی سوپای یۆنان لە ناوچەی کوردەکان ئەکات (کۆتایی سەردەمی هەخامنشی) دەنوسێت: ژنان و پیاوان لە هەموو ڕێگەکەدا شەڕی پارتیزانیان ئەکرد و بەتایبەت لە دۆڵەکاندا دار و بەردیان بەسەریاندا گلۆر ئەکردەوە. باسێکی تیڕوتەسەل لە شوکرانەی سوپاکە بۆ دەربازبوون لە ناوچەی کوردەکان ئەکات. 


دەنووسێت جلی شەڕی پیاوەکان وەک جلی ئەشکانییەکان بوو، بەڵام جلی ژنەکان ڕێک وەک جلی ژنە مادەکانە، کە باس کراوە. بەتایبەت ئەوەی لە زاواوەی کرماشانیدا پێی ئەڵێن "سەروەن" و ئەیان نایە سەریان. بەپێی گێڕانەوەکان پەلکەی ژنان لە ژێرییەوە پەخشان ئەبووەوە و ئەمە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد بووە. یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد کە مێژووناسانیش داکۆکیان لەسەری کردووە، نەبوونی فرەژنی و بێزاری پیاوانی کورد لەم دیاردە بووە.


 لە ڕووی زانستی، پەروەردە، دینی، ئەدەبی و هونەریش ژنانی زۆر لەناو کوردەکاندا بوون کە ڕێژەیان سەبارەت بە گەلانی تر، زیاترە. پێشەنگی ژنانی کوردیش دایکی کوروش بووە، واتە ماندانا کچی ئاستیاگ کە یەکەمین قوتابخانەی پەروەردەیی لە ئێران دامەزراند. دایکی کۆتا خەلیفەی ئۆمەوی و هەروەها ، سۆفی سەدەی دووی هیجری  واتە حەفسە کوردە ، کورد بوون.
موزەفەر قەرمیسینی ژنێکی دینداری سەدە سەرەتاییەکان (هیجری) بووە و هەروەها شۆهەدەئەلکاتیبە لە دایکبووی ٤٨٥ هیجری، کەسایەتییەکی گەورەی زانستی و دینی و خۆشنووس بووە کە ناوبانگی "فەخرۆلنیسا" هەبووە. 


لەناو هۆزی کوردەکانی حەکاری لە سەدەی حەوت تا سەدەی نۆدا،  چەند ژنی هەڵکەوتەی زانستی و دینی هەبوون، یان ئەتوانین ئاماژە بە کەسایەتی بەناوبانگی هۆزی گۆران واتە فاتیمە خانم گۆرانی، لەدایکبووی ٧٩٤، بکەین. 
 
سەرچاوە: کەناڵی مێژووی کورد و کوردستان

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×