عێراق.. ئه‌مڕۆ 87 توشوبی‌ كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-05-22       318       
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عێراق تۆماركردنی‌ 87 توشبوی‌ نوێی‌ كۆرۆنای‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق تۆماركردو 7 توشوبش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌، ئه‌مرۆ له‌شاره‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراقدا 87 توشبوی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، هه‌ر ئه‌مرۆ 7 توشبو به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌به‌غدا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌رو كه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق 49 توشبوی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عێراق، كۆی‌ گشتی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 3964 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ 2532 توشوبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 147 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×