دوای جەژن شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مه‌سرور بارزانی سەردانی بەغدا دەكەن
  2020-05-23       1919       

بەپێی زانیاریەكان دوای جەژن شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكەن و دوو بژاردە لەگەل خۆیان دەبەن.

ئاوێنه‌: بەپێی ئەوزانیارییانەی كە بڵاوكراونەتتەوە وابریارە لەدوای كۆتایهاتنی جەژنی رەمەزانەوە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا بخاتە ودووبژاردە بخاتە بەردەم حكومەتەكەی مستەفا كازمی.

هەربەپێی زانیارییەكان بژاردەی یەكەم ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی مەرزەكان رادەستی بەغداد دەكات، لە بەرامبەر ٦٠٠ ملیار دیناری بوودجەی مانگانە. ئەو بڕە نەوتەی دەمێنێتەوە و نیوەی داهاتی مەرزەكان و داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجی وەزارەتەكان و كورتهێنانی بوودجە و دانەوەی قەرزەكان و خزمەتگوزاری و هەقدەستی كۆمپانیاكان بەكاردەهێنێت، بەغدادش بۆی هەیە چاودێری چۆنێتی خەرجكردنی بكات.

بژاردەی دومیش ئەوەیە هەرێم هەموو داهاتی نەوت و مەرزەكان رادەست بكات، بە مەرجێك بەغداد مووچە و بوودجەی هەرێم بدات و قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێم بداتەوە و خۆی هەقدەستی كۆمپانیاكان بدات.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×