كەسێك بە تۆمەتی دزینی زۆرترین ئۆتۆمبێل لە بەغدا دەستگیركرا
  2020-05-24       347       

پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، كەسێكیان دەستگیركردوە كە تۆمەتبارە بە دزینی زۆرترین ئۆتۆمبێل لە بەغدا.

ئاوێنە: پۆلیسی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"دوای دزینی 48 ئۆتۆمبێل، خاوەنی زۆرترین ژمارە لە دزینی ئۆتۆمبێلدا لە بەغدا كەوتە دەست هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی."

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو تۆمەتبارە بە رێگریی و رفاندن هەڵساوە بە دزینی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا.

بەگوێرەی بەیاننامەكە تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان لەدژی.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×