هەرێم؛ لە 24 سەعاتدا 104 كەس توشی كۆرۆنا بون و حەوت توشبوش گیانیان لەدەستداوە
  2020-06-03       725       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردودا 104 كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بون و حەوت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوی ژمارەی 99ی خۆیدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ١٠٤ حاڵەتی توشبوی نوێ بە كۆرۆنا تۆمار کران.
بەپێی راگەیەندراوەكە حاڵەتە تۆماركراوەكان بەمشێوەیە بون:

1.پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ:

(٣)  پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٢٢)، (٢١) ساڵ کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەن (١٣)، (٩) ساڵ، یەکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبوە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، ئەوانی تر بەرکەوتەی توشبوێکی پێشون، پێنجیان دانیشتوی گەڕەکی ئەندازیارانن و یەکیان دانیشتوێ گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.

 2.پارێزگای سلێمانی (٤٦) پۆزەتیڤ:

-شاری سلێمانی (٣٩) پۆزەتیڤ: (٢٤) پیاو، (١١) ئافرەت، (٤) منداڵ تەمەنیان، یازدە لەوانە بەرکەوتەی توشبوانی پێشون، بیست و چوار نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبوە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، یەك دانیشتوی پیرەمەگرون، یەك دانیشتوی عەربەت، دو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتوی قەزای کەلار، یەك دانیشتوی قەزای پێنجوین، یەك دانیشتوی پارێزگای ئەنبار، ئەوانی تر دانیشتوی ناو شاری سلێمانین، چوار لەوانە گیانیان سپاردوە.

-ئیدارەی گەرمیان (٦) پۆزەتیڤ:

(٣) ئافرەت تەمەنیان (٣٨)، (٢٨)، (٢٠) ساڵ و (٢) پیاو تەمەنیان (٦٤)، (٢٣) ساڵ، منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ، ھەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، چوار توشبو دانیشتوی قەزای کفری، دو توشبو دانیشتوی قەزای کەلار.

-ئیدارەی ڕاپەڕین (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (٤١) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبوە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، دانیشتوی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

3.پارێزگای دهۆك (٥٢) پۆزەتیڤ:

(٢٠) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٩) منداڵ، ھەمویان بەرکەوتوی توشبوێکی پێشون لە بەشداربونیان لە داوەتێکی نانخواردن و دانیشتوی ناو شاری دهۆكن.

بەپێی راگەیەندراوەكە هەر لەو 24 سەعاتەدا حەوت توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٨٤٩) توشبو، لەنێویاندا (١٤) مردن هەیە و (٤٣٤) نەخۆش چاکبوەتەوەو ئێستاش (٤٠١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×