2020-06-04   469     
به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا تووشبوونی پێنج كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی پشكنین و گه‌ڕان به دوای گومانلێكراوان 5 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ده‌ستنیشان كران.
تووشبووه‌كان دوو ئافره‌تن یه‌كیان ته‌مه‌نی 70 ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌ك چۆمانی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌یه، ئه‌وه‌ی تریش ته‌مه‌نی 47 ساڵه و دانشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای ڕانیه‌یه.
هه‌روه‌ها دوو منداڵی ته‌مه‌ن 11 ساڵ و 5 ساڵ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزن و منداڵى تووشبووه‌كانی دوێنێن.
هه‌روه‌ها پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ماردینی شاری ڕانیه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوو له‌و نه‌خۆشانه ستافی ته‌ندروستین.