2020-06-04   569     
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیسڵاحی ناحیەی جەلەولا پیاوێکی بەڕەچەڵەک عەرەب لە کاتی چونی بۆ سەر زەوییەکانی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەی لێکراوە بریندارکراوە.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان لەدوای بیستینی هەواڵەکە سێ کوڕی دەچن بە هانی باوکیانەوە بەڵـام لەئەنجامی شەڕ و ڕوبەڕونەوە هەرسێ کوڕەکەشی دەکوژرێن.
هەر بەپێی زانیارییەکان پیاوەکە ناوی حوسێن ئیسماعیلە و کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
چەند مانگێکە چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان جموجوڵ و چالاکیان زۆربووە و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر جوتیاران و تەقەیان لێ دەکەن