کوردە غەریبەکانی تورکمەنستان
  2020-06-07     

مەیسەم جەعفەری
وەرگێڕان: شاهین کەریمی


سنووری نێوان ئێران و تورکمەنستان پێی ئەڵێن باجگیران. یەکەمین خاڵ لە پاش ئەو سنورە، ناوی "هودان"ە. ڕەنگ پێوەندی بە هۆزی هۆدانلووەوە بێت، چونکە مەودای نێوان باجگیران و هۆدانلو ٥ کلیومەترە. لە هۆدانیشەوە تا عیشقاوای پایتەخت ٢٢ کیلۆمەترە. ڕێگاکە بە ناوچەیەکی کوێستاناوای و بەناو کێوەکانی کۆپەداغدا تێدەپەڕێت. ئەم کێوانە درێژەی زنجیرە کێوەکانی گیلن و هەرچی دەڕوات ناوچەکە وشکترە و داری کەمتر ئەبینترێت.


شاری عیشقاوا خەریکی تێپەڕاندنی گۆڕانکارییەکی سەیرە. مۆدێرنە زۆر بە خێرایی گۆڕانکاری بەسەر دروسکراوەکان و باڵەخانەکاندا دێنێت. شەقامی سەرەکی عیشقاوا ناوی کورئۆغڵیە. کوردەکان بەزۆری نیشتەجێی عیشقاوان، لە گەڕەکێک بەناوی کووپاڵکا دەژین. لەم گەڕەکە، زیاتر کوردەکانی بوانلوو و نامانلوو ئەژین. پیڕێژنە کوردەکانکان، بە هەمان جل و دەرپێی کوردییەوە لە کۆڵانەکاندا ئەبینترێن.


میلانوو، کیکانلویینا، مانلوو، ملوانلوو، سیل، سپوور، چورمە، جەلالی و هتد، هۆزە کوردەکانی ترن. لە شاری نێسا وە تاکوو سەرسنووری شیروان، ٥٠ کلیومەترە. باقر یەکێک لەو گوندانەیە کە سەد لە سەدی کوردی کرمانجن. گوندەکە لە ٢٥ کیلۆمەتری عیشقاوا هەڵکەوتووە و نووساوە بە گیلەوە. خەڵکی ئەم گوندە کوردن بەڵام زیاتر بە ڕووسی و تورکەمانی ئەدوێن. دانیشتوانی ئەم گوندە لە جەلالیەکانن و سەرۆک عێیوەز خانی جەلالی، سەرۆکی ئەمانە.


گوندە کرمانجیەکانی تر ئەمانەن: سێلولی، بەکراوە، نێسا، فیرووزە، یانباش، بایرام عەلی، چارچوو، نەبیداغ. ژومارەی کوردەکانی تورکەمەنستان ئەگاتە سەد هەزار کەس و لە بەڵگەی پێناس یان کاغەزی لەدایکبوونیاندا، وەک کورد تۆمار کراون. بەداخەوە زمان و کولتوری دەوڵەمەندی کرمانجی لە تورکەمەنستان بەرەو لەناوچوون ئەچێت و نەوەی نوێ ئاوێتەی زمانی فەرمی واتە تورمەکەمەنی و ڕووسی بوون و زانیاری کەمیان لەسەر باوباپیران خۆیان هەیە. پاش ڕووخانی سۆڤیەت، کوردەکانی تورکەمەنستان بۆ سەردان و بینینی خزم و کەسیان دێن بۆ ئێران و خۆشەویستی و ڕێزێکی زۆر لە خزمانیان لە ئێران ئەبینن. هەروەها ئێرانیەکانیش بۆ سەردانی خزم و کەسیان ئەچن بۆ تورکەمەنستان و پاش حەفتا ساڵ دیداریان نوێ کردەوە.


سەرچاوە: کەناڵی مێژووی کورد و کوردستان

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×