2020-06-07   689     
بڕیارە لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستانی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێبکات و بۆ یەکەمجاریش نوێنەری هەرێم لەو گفتوگۆیانەدا بەشدار دەبێت، کە ئامانج لێی یەکلاییکردنەوەی شێوازی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتنە لە ئایندەدا.
ئاوێنه: پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی شیعە لە سەرەتای ئەمساڵدا داوای لە حکومەت کرد کار بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق بکات، بۆیە دانوستاندنی ئەمجارە لەژێر رۆشنایی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوولا دەبێ، کە بە سۆفا ناسراوە و لە ساڵی 2008 واژۆیان کردووە.
لە گفتوگۆی بەغدا و واشنتن، کورد بهشدار دهبێت، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم نوێنهرایهتی كورد دهكات.