عێراق؛ یەك هەزارو 115 توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران
  2020-06-08       613       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1115 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 24 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو 386 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1115 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 535 حاڵەت، نەجەف: 50 حاڵەت، بەسرە: 55 حاڵەت، سلێمانی: 85 حاڵەت، هەولێر: 15 حاڵەت، دهۆك: 2 حاڵەت، كەربەلا: 47 حاڵەت، واست: 107 حاڵەت، كەركوك: 13 حاڵەت، دیالە: 18 حاڵەت، بابل: 31 حاڵەت، میسان: 82، دیوانیە: 3 حاڵەت، زیقار: 38 حاڵەت، موسەننا: 13، سەڵاحەدین: 17 حاڵەت، نەینەوا: 4 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 24 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: بەغدا: 13 حاڵەت، سلێمانی: 2 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، بەسرە: 1 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 386 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 222 حاڵەت، نەجەف: 3 حاڵەت، بەسرە: 56 حاڵەت، سلێمانی: 50 حاڵەت، كەربەلا: 37 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، كەركوك: 4 حاڵەت، میسان: 3 حاڵەت، بابل: 2 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، زیقار: 6 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 13 هەزار و 481 كەس و لەوانە 370 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو پێنج هەزارو 572 كەسیان چاكبونەتەوەو حەوت هەزار و 539 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 75 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×