لە بەغداد به‌ موشه‌كی كاتیۆشا هێرش كرایە سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز
  2020-06-11       635       
تۆڕی میدیایی ئه‌منی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی عێراق رایگەیاند، “له‌ ناوچه‌ی شەعب باكووری به‌غدادەوه،‌ به‌ مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز”.

ئاوێنە: له‌ رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌ شاری به‌غداد كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ و ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای حكوومه‌تی عێراق له‌و ناوچه‌یه‌ن.

تۆڕی میدیایی ئه‌منی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شەعب باكووری به‌غدادەوه،‌ به‌ مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام زانیاریی نه‌دراوه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن كێوه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان به‌غداد و واشنتۆن، بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×