گۆڕان‌و یەکێتی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ لاهور شێخ جەنگی‌و عومەر سەید عەلی‌ کۆدەبنەوە
  2020-06-30       869       
بڕیارە سبەی وه‌فدی‌‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ لاهور شێخ جەنگی‌و عومەر سەید عەلی کۆببنەوە.

ئاوێنه‌: دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی‌ سبه‌ی‌ چوارشەممە وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆک‌و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن‌و لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی‌و ژمارەیەک لەئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.

به‌و ئه‌و، "پرسی ژیان‌و گوزەرانی هاوڵاتیان‌و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نێوان لایەنەکان، چاکسازیی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن."
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×