ھونەرمەند شێرزاد عەبدولرەحمان كۆچی دوایی كرد
  2020-07-08     

دوای چەند ساڵێك نەخۆشكەوتنی و وەرگرتنی چارەسەر لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ شێرزاد عەبدولرەحمان نوسەرو رۆژنامەنووس و ھونەرمەند بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر کۆچی دوای کرد.

ئاوێنه‌: شیڤان شێرزاد، كوڕی شێرزاد عەبدولرەحمان رایگەیاند، ئەمڕۆ باوكی كۆچی دوایی كردووە.

ژیاننامەی شێرزاد عەبدولرەحمان..

شێرزاد عەبدولرەحمان – گۆرانیبێژ و راگەیاندکار. ناوی تەواوی (شێرزاد عەبدولرەحمان مامە)یە، لە عەشیرەتی نانەکەلییە، ساڵی 1958 لە گەڕەكی (تەیراوە) ی شاری هەولێر لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زانین تەواو کردووە.

شێرزاد عەبدولڕەحمان ساڵی 1984 لەگەڵ هونەرمەندی بواری شانۆ جیهان ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەن 6 منداڵە 3 کوڕ و 3 کچ، بە ناوەکانی (ئیڤان – شیڤان – سۆنیا – ئالان – سۆلین – وارڤان)، جیهان ئەحمەد خوشكی هونەرمەندان (جەلال بەیار و جەمال دیلان)ـە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×