وەزارەتی کارەبا: بڕی ٣٥٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت
  2020-07-09       833       
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، “یەكەیەكی كارەبا زیاد دەکرێت بەتوانای ١٠٠ مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە ٨ی بەیانی تاكو ١٢ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن”.
 
ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەیەدا وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابیان دەكات”.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا چەند بڕیارێک ئاماژەی پێکراوە و تێیدا هاتووە، ” زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای ١٠٠ مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە ٨ی بەیانی تاكو ١٢ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن”.

شایەنی باسە لە روونکردنەوەکەدا هاتووەش، ” ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی ٢٥٠ مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە ٨ی بەیانی تاكو ١٢ی نیوەڕۆ”.

تەواوی بریارەکان بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.
2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.
3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت .
4- پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە .

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×