بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ شەممە، پزیشكێكی
سەربە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لە
راگەیەندراوێكدا وتی"دکتۆر عومەر حبیب سەرجەم ژیانی لە کەلار بۆ خزمەتی گەرمیان
تەرخانکرد".
ئاماژهی بهوهش داوه"ئهو پزیشكه ساڵانێکی زۆری تەمەنیی لە دیلی جەنگی
نەگریسی ئێران - عێراقدا بەسەر بردبو".
وتوشیەتی: كهمێك پێش ئێستا دكتۆر عومهر حهبیب بههۆی كۆرۆنا گیانی لهدهستدا.