كونسوڵی میسر لەهەولێر، كۆچی دوایی كرد
  2020-07-12       1082       

وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند: كونسوڵی وڵاتەكەیان لە هەولێر، دوێنێ شەممە، لە قاهیرە كۆچی دوایی كردوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەوبۆنەیەوە پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەحمەد حارس، كونسوڵی كۆماری میسر لە هەولێر، دوێنێ شەممە، لە قاهیرە كۆچی دوایی كردوە.

هەر ئەمڕۆ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەو بۆنەیەوە پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر كردو تیایدا "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان كردو هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ ميسر كۆچى دوايى كرد."

نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى كۆچكردو كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×