2020-07-14   950     
تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەی كانی ماسێ تۆپباران دهكهنو بەڕێوەبەری ناحیەكەش دهڵێت، یەكەم جارە سەنتەری ناحیەكە لەلایەن توركیاوە بكرێتە ئامانج.
ئاوێنه: سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ بهمیدیای پارتی راگەیاندووه، تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەكەیان بۆردومان كردو چەند گوللە تۆپێك لەدوری تەنیا 100 مەتر لەبینایەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە كەوتنە خوارەوە.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ئەمە یەكەمجارە سەنتەری ناحیەكە لەلایەن توركیاوە بكرێتە ئامانجو بەهۆی ئەو بۆردومانە ترسو دڵەڕاوكێ لەناو دانیشتوانی ناحیەكە بڵاوبۆتەوە.
ناحیەی كانی ماسێ یەکێکە لەناحیهكانی دەڤەری بەرواری باڵاو سەر بەقەزای ئامێدیه، لهپارێزگای دهۆک. کانی ماسێ دەکەوێتە سەر ڕێگای زاخۆ - بێگوڤیا - بریڤکا. دانیشتوانی شارۆچکەکە لەسەر هەردو ئاینی ئیسلامو مەسیحین.