نیوزلەندا مافی پەنابەری بە بەهرۆز بوچانی بەخشی
  2020-07-24     

دوای شەش ساڵ لە دەستبەسەریی لە دورگەی مانوس، بەهرۆز بوچانی، نوسەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن نیوزلەنداوە مافی پەناپەرێتی پێ بەخشرا.

ئاوێنە: بەهرۆز بوچانی، بەهۆی نوسینی كتێبی "هیچ دۆستێك جگە لە چیاكان"، بوە براوەی چەند خەڵاتێكی ئەدەبی و هەروەها ببوە دەنگی كۆچبەران.

بوچانی لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە لە نیوزلەندایە، پاش ئەوەی بۆ پێشكەشكردنی وتەیەك لە ڤیستیڤاڵێكی ئەدەبی بانگهێشتكرا و لەوێ داوای مافی پەنابەرێتی كرد.

فەرمانگەی پەنابەرێتی نیوزلەندا رایگەیاند: داواكەی بوچانی سەركەوتو بوەو ئەو مافی مانەوەی هەمیشەیی لە وڵاتەكە هەیە.

لە بەیاننامەیەكی كورتی ئەو فەرمانگەیەدا هاتوە: بوچانی لەسەر بنەمای پەیماننامەی 1951ی تایبەت بە دۆخی پەنابەرێتی و پڕۆتۆكۆڵی 1967ی ئەو پەیماننامەیە، وەك پەنابەر قبوڵكراوە.

بەپێی هەواڵەكان دوێنێ پێنجشەممە، هاوكات لەگەڵ سی و حەوتەمین ساڵڕۆژی لەدایكبونیدا، بوچانی لەو بڕیارەی نیوزلەندا، ئاگاداركراوەتەوە.

بوچانی رایگەیاندوە: زۆر گرنگە كە ئێستا لەبارەی ئایندەمەوە تا سنورێك دڵنیام، ئێستا خاوەنی توانایەكی زیاترم و هەست دەكەم سەقامگیرییەكی تەواوم هەیە بۆ درێژەدان بە كار لێرە.

بوچانی لەساڵی 2013 دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران هەڵدەكوتنە سەر نوسینگەی ئەو بڵاوكرایەوەی كە تێیدا دەنوسێت، ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵێت و رو لە ئەندەسویا كردو لەوێشەوە بە بەلەم روی لە ئوسترالیا كرد بەڵام دەستگیركراو نێردرایە دورگەی "مانوس" لە پاپا گینیای نوێ كە ئەو دورگەیە لەلایەن ئوسترالیاوە وەك كەمپی دەستبەسەركردنی ئەو پەنابەرانە بەكاردەهێنرێت كە هەوڵی گەیشتن بەو وڵاتە دەدەن.

بوچانی لەماوەی دەستبەسەركرانیدا لەو كەمپە، رەخنەیەكی زۆری لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ پەنابەراندا گرت و ببوە دەنگی پەنابەرانی دەستبەسەركراو.

بوچانی كتێی "هیچ دۆستێك جگە لە چیاكان"ی لەو كەمپە نوسیوی و لەڕێگەی نامەی تەلەفۆنییەوە بۆ دەرەوەی دەنارد تا كۆبكرێتەوەو وەربگێڕدرێت.

كتێبەكەی بوچانی چەند خەڵاتێكی بردۆتەوە لەوانەی خەڵاتی "ڤیكتۆریەن پریمەر" كە گرنگترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیایە و هەروەها خەڵاتی پیشەسازی كتێبی ئوسترالیاشی بەدەستهێناوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×