٣ ئەندامی داعش لە موسڵ و دیالە دەستگیرکران
  2020-08-01       297       

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، ٣ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا دەستگیرکران.
 
ئاوێنه‌: لەبەیاننامەیەکدا لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماهەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ هەینی ٣١ی تەمووز ٢٠٢٠، دوا بەدوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری، هێزەکانی دژەتیرۆر دوو ئۆپەراسیۆنی جیایان ئەنجامدا لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و لە ئەنجامدا ٣ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە ٢ لە تیرۆریستان لە مووسڵ دەستگیرکراون و بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر رووبەڕووی یاسا دەبنەوە.

بەپێی زانیاریی یەحیا رەسوڵ، ژمارەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ماوەی مانگی تەمموز دەستگیرکراون بۆ ٢٢ کەس بەرزبووەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×