قائیمقامیەتی
هەولێر رایگەیاند: سەرجەم گۆشتفرۆكەكانی گەڕەكی فەرمانبەران-ی شارەكەیان داخستون و
لەبەرەئەوەی بەشێوەی نایاسایی لەبەردەم دوكانەكانیان ئاژەڵیان سەربڕیوە.
ئاوێنە:
قائیمقامیەتی هەولێر، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای ئەوەی تێبینی کرا لەگەڕەکی فەرمانبەران
گۆشتفرۆشەکان ئاژەڵ سەردەبڕن بەشێوەی نایاسایی لەبەردەم دوکانەکانیان، لەسەر بڕیاری
قایمقامی ھەولێر و بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
چوار، سەرجەم گۆشتفرۆشەکان داخران.
ئەوەشی خستۆتەڕو
كە ئەو ھەڵمەتە ڕۆژانە بەردەوام دەبێت و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر
و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان نیشان دەدرێت.