2020-08-04   1035     
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به قه‌زای ماوه‌تی سنووری پارێزگای سلێمانییان بۆردومان كرد‌و زیانی لێكه‌وته‌وه.
ئاوێنه: به‌بیانوی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سنورەكه، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا سنووری قه‌زای ماوه‌ت له‌شارباژێڕ به‌تایبه‌ت نزیك گوندی گه‌لاَڵه بۆردومان ده‌كەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی بوردومانه‌كه‌وه زیانی زۆر به‌ر ره‌زو باخی خه‌ڵك كه‌وتووه‌و ئاگرێكی گه‌وره له‌سنووره‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.