عێراق سەد هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی سوریاوە ڕەوانەی لوبنان دەكات
  2020-08-06       378       

حکومەتی لوبنان رایگەیاند، عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ لوبنان تا ئەوکاتەی وڵاتەکە لە کاریگەرییە ئابورییەکانی تەقینەوەکەی بەیروت رزگاری دەبێت.

ئاوێنه‌: حکومەتی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق سەردانی لوبنانیان کردوە و لەگەڵ حەسان دیاب، سەرۆک وەزیری لوبنان کۆبونەتەوە و ئامادەیی بەغدادیان بۆ دابینکردنی نەوت و سوتەمەی بۆ ئەو وڵاتە دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی لوبنان رایانگەیاند، سبەینێ هەینی لە عێراقەوە بڕێکی زۆر لە گەنم هەناردەی لوبنان دەکرێت، ئەمە لەپاش ئەوەدێت بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە سایلۆی سەرەکی بەیروت تەقییەوە و بەهۆی کەمی گەنمەوە لەو وڵاتە ئاسایشی خۆراکی لوبنانییەکان کەوتە ژێر مەترسییەوە.

شتریش ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقی دوای تەقینەوەكە بەسەرۆکایەتى شاندێکى فریاگوزارى عێراق گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و ڕایگەیاند، 20 تۆن لەهاریكارییە پزیشكیەكان گەیشتووەتە لوبنان و سەرۆكوەزیرانیش بەڵێنی بەبەرپرسانی لوبنانی داوە بەدابینکردنى سوتەمەنى و مانەوەى کادرە پزیشکییەکانى عێراق لەو وڵاتە تا ئەو کاتەى پێویست بێت.   

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارەکەى خۆى لە تویتەر، ویئام وەهاب وەزیری پێشووی ژینگەی لوبنان و سەرۆكی حزبی (التوحد العربي) نوسیویەتی "لەتاریكیدا هەر دەبێت ڕۆشناییەك هەبێت، سوپاسی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانى عێراق دەكەین كە بە لیوا عەباس ئیبراهیمی ڕاگەیاندووە مانگانە سەد هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی سوریاوە ڕەوانەی لوبنان دەكەن، ئومێد دەكەین برا عەرەبەكانیشمان دەست لەڕق و كینە هەڵگرن و لەم دۆخەدا دەستپێشخەری لەو جۆرە بكەن".   
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×