وێنە..هێزە ئەمنییەكان لە شەقامی ئیسكانی هەولێر رێگە لە گردبونەوەو قەرەباڵغی دەگرن
  2020-08-08       851       

قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، ئەمشەو شەممە، هێزە ئەمنییەكان رێگەیان بە گردبونەوەو قەرەباڵغیی هاوڵاتیان لە شەقامی "ئیسكان"ی شارەكە نەداوە.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی هەولێر كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراویكدا وتی: دوای ئەوەی تێبینی کرا شەوی ڕابردو گردبونەوەو قەرەباڵغیەکی زۆر ھەبو لەشەقامی ئیسکان بەھۆی سەیرکردنی یاری تۆپی پێ بەبێ گوێدان بەڕێنماییەکانی خۆپارێزی، ئەمشەو بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، رێگەنەدرا ئەو قەرەباڵغییە دوربارە ببێتەوە.

قائیمقامیەتی هەولێر ئەوەی خستۆتەڕو"لەسەربڕیاری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ئەمشەو ڕێکەوتی 8-8-2020 بەسەرپەرشتی ناوبراو و بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی، ھێزی زێرڤانی، ڕێگانەدرا گردبونەوەو قەرەباڵغی شەوی ڕابردوی شەقامی ئیسکان دوبارەببێتەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانە."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×