2020-08-11   1010     
وێنه‌ی دو ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه 2 ئەفسەرو سەربازێکی پاسەوانی سنور بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە شەهیدبون.
ئاوێنه: له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندووه، "سوپای تورکیا لەرێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیمانی لەناوچەی سیدەکان کردۆتە ئامانج."
راشیگەیاند، "لەبۆردومانەکەدا فەرماندەی لیوای 2ی پاسەوانی سنور‌و فەرماندەی فەوجی 3ی پاسەوانی سنور‌و شۆفێرەکەیان شەهیدبون."
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەناوچەی بێرمی دیندارانی دەڤەری برادۆست، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقیان كرد کە ئەمڕۆ چوبونە ئەو ناوچەیە.
ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی پاسه‌وانی سنور ویستویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- بكه‌ن‌و داوایان لێبكه‌ن له‌ناوچه‌كه دور بكه‌ونه‌وه، له‌میانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردون.
پێشتر ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، کاژێر 3:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوری عێراقیان کردۆتە ئامانج‌و له‌ئه‌نجامدا چەند پاسەوانێکی سنور کوژراون کە عەمیدێک‌و عەقیدێکی کوردیان تێدایە.
ئه‌و دو ئه‌فسه‌ره‌ی ئه‌مرۆ شه‌هیدبون عه‌مید زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 3ی پاسه‌وانی سنور‌و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنورن‌و كوردن.