ئا: بارام سوبحی
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌سه‌روه‌ختی روداوه‌كانی (31/ئاب/1996)دا، رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری هاوكاری هێزێكی كوردی له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام، نابێته پاساو بۆ هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر دانیشتوانی سڤیلی هه‌ولێر. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانیش، ده‌ڵێت: داگیركاری سه‌دام هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م ناوچه هه‌ستیاره‌ی جیهاندا.
نۆزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا، هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌هاوكاری سوپای عێراق شاری هه‌ولێریان كۆنترۆڵ كرد، ئه‌م روداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه، له‌م راپۆرته‌دا ئاوێنه بۆچونی به‌شێك له‌كاربه‌ده‌ست‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران‌و نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
كلینتۆن: هێرشه‌كه پاساوی نییه
بیل كلینتۆن كه له‌كاتی روداوه‌كانی (31/ئاب)دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوه، دو رۆژ دوای ئه‌و روداوه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هاتوه: سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر (31/ئاب) سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه روونه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، هێزه‌كانی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌باكوری عێراق كه له‌ژێر كۆنترۆڵی كورده‌كان دایه‌و ئه‌م شاره‌یان داگیركرد. راگه‌یاندنی پاشه‌كشه‌ی سنوردار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سوپای سه‌دام حوسه‌ین هه‌ولێر كۆنترۆڵ ده‌كات‌و یه‌كینه‌كانی سوپای عێراق خۆیان بۆ هێرشی زۆرتر ته‌یار ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتوه: وا دیاره گروپێكی كورد كه پێشتر دژی سه‌دام بووه، ئێستا بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ سه‌دام هاوكاری بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێته پاساو بۆ هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر دانیشتوانی سڤیلی هه‌ولێر. له‌حه‌فته‌و مانگه‌كانی رابردودا ئێمه به‌رده‌وام كارمان كردووه بۆ پێكهاتنی ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن له‌نێوان گروپه كورده‌كان، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ی عێراق ئاگری شه‌ڕی نێوان گروپه كورده‌كانی تیژتر كرد‌و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ناسه‌قامگیری له‌سه‌راسه‌ری ناوچه بڵاوبێته‌وه.
بایدن: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزین
جێگری ئێستای سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا جۆزێڤ بایدن، كه له‌ساڵی (1996) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بوه، پێنج رۆژ دوای روداوه‌كه، له‌لێدوانێكدا له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: كرده‌وه‌كانی سه‌دام پێشێلكاری شه‌رت‌و مه‌رجه‌كانی مافی مرۆڤی جیهانی‌و بڕیارنامه‌ی (688)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه كه داوا له‌سه‌دام ده‌كات كۆتایی به سه‌ركووتی كورده‌كان بهێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، بایدن راشكاوانه ده‌ڵێت: كێشه‌ی كورد به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابێت. به‌هه‌رحاڵ نابێت ئێمه رێگا به‌وه بده‌ین بارودۆخی ئاڵۆزی كوردستان ئێمه له‌ئامانجه گه‌وره‌كانمان لابدات. بڕیاری سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌وه نییه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێته ناو ئاژاوه‌ی كورد، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كۆنترۆڵی دیكتاتۆرێكی مه‌ترسیدار بكات كه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایش‌و سه‌قامگیری ناوچه ده‌كات، بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌یه كه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، به‌كورتی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه.
كیری: هاوپه‌یمانی جه‌لادو قوربانی زه‌حمه‌ته
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مریكا جۆن كیری، له‌ساڵی (1996) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بوه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یدا له(5/ئه‌یلول/ 1996)، ده‌ڵێت: سه‌دام حوسه‌ین هه‌وڵیداوه پاساو بۆ ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی بهێنێته‌وه‌و وتویه‌تی به داوای پارتی دیموكراتی كوردستان، كه یه‌كێ له‌حیزبه‌كانی باكوری عێراقه چوونه‌ته ناو هه‌ولێر. ده‌رككردن به‌وه زه‌حمه‌ته كه بۆ حیزبێكی كوردی بیه‌وێت ببێت به‌هاوپه‌یمانی سه‌دام كه چه‌ند ساڵ هێزه‌كانی ئه‌وی سه‌ركوت كردووه، ئه‌شكه‌نجه‌كردوه‌و مافی مرۆڤی خه‌ڵكی كوردی پێشێل كردوه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر (پ.د.ك)یش داوای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی عێراقی كردبێ، ئه‌م داواكارییه نابێته پاساو بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌هێزی سه‌ربازی دژی خه‌ڵكی سڤیلی كورد له‌هه‌ولێر.
ناوبراو، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دوابه‌دوای نیسانی (1991)، واتا كاتێك ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌ی (688) په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه سه‌ركوتی كورده‌كان‌و خه‌ڵكی سڤیلی عێراق ته‌حه‌مول ناكات. بۆیه ده‌ڵێت: هێرشی عێراق بۆ سه‌ر هه‌ولێرو مه‌ترسی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنه‌كانی دیكه، سوكایه‌تی كردنه به رۆح‌و ناوه‌ڕۆكی بڕیارنامه‌ی (688).
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆ‌و مه‌ترسیه‌كانی (31/ئاب)، كیری ده‌ڵێت: چه‌ند مانگێكه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵێكی دیپلۆماتیكدایه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی بكات له‌نێوان دوو گروپی كوردی كه له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌شه‌ڕ هاتوون، واتا پارتی دیموكراتی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی مه‌سعوود بارزانی‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی. سه‌دان خه‌ڵكی بێ سڤیلی گوناحی كورد كوژراون‌و له‌وانه‌یه سه‌دان كه‌سی دیكه بكوژرێن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام به‌سه‌ر هه‌ولێردا بمێنێت‌و هێزه‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ی.ن.ك).
هه‌ر له‌وته‌كانیشدا، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: هێرشی عێراق بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئاكام‌و لێكه‌وته‌ی جیدی به‌داوه بووه بۆ خه‌ڵكی عێراق، بووه‌ته هۆی كوژرانی خه‌ڵكی بێ گوناح، ئیمكانی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان‌و گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان حیزبه كورده‌كانی كه‌م كردۆته‌وه.
مه‌كین: سه‌دام سوكایه‌تی كرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا جۆن مه‌كین، رۆژی (11/9/1996)، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یدا، ره‌خنه له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت كه وه‌ڵامێكی گونجاوی هێرشه‌كانی سوپای سه‌دامی له(31/ئاب)دا نه‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی ئێمه له‌وه‌ڵامی داگیركرانی شاری كوردنشینی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق (به‌یارمه‌تی یه‌كێ له‌حیزبه كورده‌كان) ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له‌باشوری عێراق، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی گونجاوی نه‌دایه‌وه به ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی عێراق، به‌ڵكو وه‌ڵامێكی بچوك بوو كه به‌گوێره‌ی سزای ئه‌و سوچه نه‌بوو كه سه‌دام ئه‌نجامی دابوو.
مه‌كین، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: له‌كاتی ئه‌م هێرشانه تائێستا كورده هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌دام سه‌ركه‌وتنی ته‌واویان له‌باكوری عێراق به‌ده‌ستهێناوه، سه‌دام كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتۆته ده‌ست كه به‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌ده‌ستیدا نه‌بوو. ئاواره كورده‌كان دیسان شه‌پۆل شه‌پۆل به‌ره‌و سنوره‌كان كه‌وتونه‌ته رێ. سه‌دام به‌وپه‌ڕی سوكایه‌تیكردن به‌هۆشدارییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ستی كردوه به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رادارانه كه ئێمه هه‌فته‌ی رابردو هێرشمان كرده سه‌ری.
پۆرتێر: سه‌دام وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه
له رۆژی (5/9/1996)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا جۆن ئێدوارد پۆرتێر، به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رایده‌گه‌یه‌نێت كاتێك له‌مانگی ته‌مموز له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دانیشتوه، بۆی ده‌ركه‌وتوه ئاگاداری ئه‌وه نین كه ئێران سنوری عێراقی به‌زاندوه‌و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌باكوری عێراق.
پۆرتێر ده‌ڵێت: پاش هێرشه‌كه‌ی ئێران، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌گرتووه‌و ئه‌م هێرشه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌كردووه. به‌ڵام بێگومان ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ك ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی سه‌یری ئه‌م هێرشه‌ی ئێرانی كردووه‌و به‌ره‌و باكوری عێراق كه‌وتۆته جموجۆڵ.
ئه‌و پارله‌مانتاره‌ی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: ئێمه هیچ كارێكمان نه‌كرد بۆ پێش‌گرتن له‌م روداوه، هیچ كارێكمان نه‌كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بیرو بۆچونی من ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵه كێشه‌یه‌كه كه ئێستا ئێمه له‌ناوچه رووبه‌ڕووی بوینه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ گارده‌كانی كۆماری عێراق (كه ژماره‌یه‌كی زۆریان جلوبه‌رگی كوردیان له‌به‌ركردوه) له‌شاری كۆیه‌ن، له‌شاری سلێمانین، ماڵ به‌ماڵی كورده‌كان ده‌گه‌ڕێن‌و چه‌پاوی ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكی بێ گوناح ده‌كوژن‌و ده‌بڕن، به‌ڵام ئێمه هیچ كارێكیان بۆ ناكه‌ین.
داشلی: (31/ئاب) یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێشێلكرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران تۆم داشلی له(5/9/1996)، له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه روونه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، هێزه‌كانی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتوانی كوردی سڤیلی به‌بێ پاراستنی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان هێزه‌كانی عێراق ماڵ به‌ماڵ گه‌ڕاون‌و هه‌ندێ كه‌سیان كوشتوه، به‌داخه‌وه ئه‌م راپۆرتانه راستن. زێده‌باری ئه‌م ده‌ستدرێژییه روونه بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، داگیركاری سه‌دام هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م ناوچه هه‌ستیاره‌ی جیهاندا.
ناوبراو، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه هێرشی سه‌دام بۆ هه‌ولێر "پێشێلكردنی یه‌كجار زۆری رێوشوێن‌و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه... ده‌ستدرێژی عێراق نابێت بێ وه‌ڵام بمێنێته‌وه، نه له‌ئێستاو نه له‌داهاتودا. ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق یاسا‌و رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێ شه‌رت‌و مه‌رج جێبه‌جێ بكات".
ئه‌مریكا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه ده‌كات
ترێنت لۆت كه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانه، ده‌ڵێت: سه‌دام حوسه‌ین له(31/ئاب/1996) سه‌ره‌ڕای هۆشداری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشێكی هاننه‌دراو، پاساو هه‌ڵنه‌گرو دڕندانه‌ی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له‌ده‌وروبه‌رو نێو هه‌ولێر له‌باكوری عێراق... خه‌ڵكی ئهمریكاو ئه‌نجومه‌نی پیران به‌تێكڕا هێرشه دڕندانه‌كانی سه‌دام بۆ سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان له‌باكوری عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
ناوبراو، ئاشكرای ده‌كات رێبه‌رانی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ن ده‌بێ عێراق بكه‌وێته ژێر چاودێری، هه‌روه‌ها "هه‌نگاو گه‌لێكی زۆر جیدی‌و به‌هێز دژی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبگیردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی وه‌ها دڕندانه‌ی ئه‌نجامداوه".
بڕیارنامه‌ی پیران له‌دژی (31/ئاب)
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ئه‌یلولی (1996)، به (96) ده‌نگی به‌ڵێ‌و یه‌ك ده‌نگی نه‌خێر، بڕیارنامه‌ی ژماره (288)ی په‌سه‌ندكرد، كه تیایدا هاتوه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له(31/ئاب/1996) سه‌دام حوسه‌ین سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه پێشوه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشێكی هاننه‌دراو، پاساو هه‌ڵنه‌گرو دڕنده‌ی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له‌ناوو ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌باكوری عێراق‌و خۆی كردوه به هاوپه‌یمانی یه‌كێ له‌حیزبه كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر حیزبێكی دیكه‌ی كورد‌و له‌ئه‌نجامدا بۆته هۆی كوژرانی سه‌دان خه‌ڵكی بێ گوناح. ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ستایشی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كه‌ی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژێر رێنوێنی فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه سه‌ربازییه به‌شێوازێكی زۆر پرۆفیشناڵ، لێزانانه‌و كاریگه‌ر.
سوپای ئه‌مریكا له(3/ئه‌یلول/1996) ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی له‌دژی دامه‌رزاوه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا‌و بڕیاریاندا به فراوانكردنی هه‌رێمی دژه فڕینی باشوری عێراق.
سلاید گۆرتۆن، تاكه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بو كه ده‌نگی نه‌خێری به‌و پڕۆژه‌یه‌دا، ئه‌و له‌وته‌یه‌كدا له(6/9/1996)، ده‌ڵێت: ئێمه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی شه‌ڕی نێوان حیزبه كوردییه‌كانمان دایه‌وه كه هیچ سودێكی نه‌گه‌یاند به قوربانیانی ئه‌م هێرشه‌ی عێراق. له‌ڕاستیدا ئێمه به‌ڕونی ئه‌وه‌مان نیشاندا كه هه‌وڵماننه‌دا بۆ ئاوه‌ژۆكردنی ئه‌و كاره‌ی كه سه‌دام له‌باكوری وڵاتی خۆی كردی. كه‌وابوو ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بوو به‌چی؟ بوو به‌وه كه عێراق كرۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی عێراقی به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌و كورده راپه‌ڕیوه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ كوشت كه زۆربه‌یان به‌ناو له‌ژێر پاراستنی ئێمه‌دا بوون، به‌ڵام ئێمه پشتمان تێكردن. ئه‌م كاره‌ی ئێمه وای نیشاندا كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا شێرێكی كاغه‌زییه، به‌ڵام سه‌دام چ به‌ردیلێكی دا جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار؟ هیچ ته‌نها چه‌ند راداری عێراق له‌ناوچوون.
* سه‌رنج: بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بۆچونی ئه‌م كه‌سانه‌ی ناویان هاتوه‌و ئه‌وانه‌شی باسنه‌كراون، خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رگی دوه‌م‌و سێیه‌می كتێبی (كورد‌و كوردستان له‌به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی ئه‌مریكادا)، له‌ئاماده‌كردنی پرۆفیسۆر لوقمان محۆو وه‌رگێڕانی وریا ره‌حمانی، كه له‌ساڵی (2014) له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.