عه‌لی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: هه‌ندێك له حیزبه عه‌لمانییه‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك بەلاڕێدا بەرن و به‌ره‌و ئیلحادی به‌رن و ئه‌ركی ئێمه‌و هه‌مو مسوڵمانێكه كه ڕوبه‌ڕوی فیكره‌ی ئیلحاد ببینه‌وە.
ئاوێنە: بەگوێرەی میدیای رەسمی كۆمەڵی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئاماده‌ی مه‌راسیمی كۆتاییهاتنی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (ئیمان‌و ئیلحاد) بو، كه سه‌نته‌ری نوری حیكمه بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نج‌و لاوی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ر، ئاماده‌ی كردبو.
عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و ڕایگه‌یاند: كه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی هه‌ن، كه به‌ڕه‌سمیی بره‌و به‌فیكری ئیلحادو نكوڵیی كردن له بونی خوا ده‌ده‌ن‌و، كارئاسانی‌و كتێب‌و بڵاوكراوه‌یان بۆ چاپ ده‌كه‌ن به‌ناوی خوازراو و له بنكه‌و باره‌گاكانی خۆیان موحازه‌ره‌و وتار له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك له حیزبه عه‌لمانییه‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك به‌ره‌و ئیلحاد به‌رن‌و، ڕاشیگه‌یاند: كه ئه‌ركی ئێمه‌و هه‌مو مسوڵمانێكه كه ڕوبه‌ڕوی فیكره‌ی ئیلحاد ببینه‌وه‌و، داكۆكیی له‌سه‌ر ئیمان‌و ئیسلام بكه‌ین‌و وه‌ك خۆی بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
عه‌لی باپیر باسی هێزی ده‌سته‌ڵاتی كرد كه هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك له‌سه‌ر حوكم بێت، بره‌و به‌و فیكره‌یه ده‌دات كه خۆی هه‌یه‌تی، وه‌ك وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ژمونی خۆی له‌سه‌ر وڵاتان ده‌چه‌سپێنێ‌و، حوكمڕانه‌كانی خۆشمان زۆر پێیانه‌وه سه‌رسامن‌و دژی دین‌و كلتوری خه‌لك‌و جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن، بۆیه له‌سه‌ر هه‌مولایه‌ك پێوسته خۆی به‌زانست‌و زانیاریی ئیسلامیی پڕچه‌ك بكات‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ر فیكره‌یه‌ك ببێته‌وه كه دژی ئیسلام بوه‌ستێته‌وه.