عیراق داوای 27 ترلیۆن دینار قەرزی کردوە
  2020-09-21       423       
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومەت لە بودجەی ٢٠٢٠ دا داوای ٢٧ ترلیۆن دینار قەرزی كردووە.

ئاوێنه‌:  جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە ، ئەو بودجەیەی چاوەڕوانن بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، داواكارییەكی حكومەتی تێدایە بۆ وەرگرتنی قەرزێك بەبڕی ٢٧ ترلیۆن دینار، هەروەها دووپاتیكردووەتەوە ئەگەر حكومەت كار نەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەی پێویست، ئەوا ناچار دەبێت لەبودجەی ٢٠٢١ یشدا هانا بۆ قەرز بەرێت.

لەلایەكی تریشەوە " ئەحمەد حاجی ڕەشید " ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ، چاوەڕوان بوون پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، بەڵام حكومەتی عێراق لەبری ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاساكەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. جەختی لەوەشكردەوە، هەرچەند هۆكاری گەڕاندنەوەی پڕۆژە یاساكە بۆ وەزارەتی دارایی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێدەچێت بۆ جێكردنەوەی كۆمەڵێك دامەزراندن و پرسی قەرزكردن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×