فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەیەك لە ئامێدی بۆرده‌مان ده‌كه‌ن
  2020-09-21       356       
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەیەك لە پارێزگەی دهۆك بۆردومان دەكەن و بەو هۆیەوە ئاگر لە ڕووبەرێكی فراوانی كشتوكاڵی ناوچەكە دەكەوێتەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دوو شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی نهێلی سەر بە قەزای ئامێدییان لە پارێزگەی دهۆك بۆردومان كرد، بەهۆی بۆردومانەكەشەوە ئاگر لە ڕووبەرێكی فراوانی كشتوڵی بەربوو”.

بە گوێرەی هەواڵ، بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، زیانی زۆری بە جوتیارانی ناوچەی نهێل گەیاندووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە شەممەی ڕابردوو تۆپخانەكانی توركیا، چیای خامتێریان لە ناوچەی دركان لە زاخۆ بۆردومان كرد.

وێڕای ئیدانەكردنی زۆری دەستوەردانەكانی توركیا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەبیانوونی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ماوەیەكە فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی توركیا، ناوچەكانی پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بۆردومان دەكەن، تائێستاش جگە لە زیانە ماڵییەكان، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی تر برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×