کازمى پەیامێکى هەرەشە ئامێزى بۆبەرپرسانى تاران نارد
  2020-09-28       2646       

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ناوەرۆکى سەردانەکەى فوئاد حوسێن بۆتاران ئاشکرا دەکات، بەوتەى سەرچاوەکیش مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق پەیامێکى هەرەشە ئامێزى بۆبەرپرسانى تاران ناردوە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەنراوێکدا لەبارەى ناوەرۆکى سەردانەکەى فوئاد حوسێن وەزیرى درەوەى عێراق  بۆتاران رایگەیاندوە، لەمیانى ئەوسەردانەدا وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ هەریەک لە حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران و محەمەد حەسەن قالیباف سەرۆکى ئەنجومەنى شوراى ئێراندا کۆبوەتەوە.

وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاشکراشى کردوە، فوئاد حوسێن نامەیەکى زارەکى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى گەیاندوەتە حەسەن رۆحانى  لەبارەى دواین پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و پێداچونە بە گرنگترین ئەگەرەچاوەروانکراوەکان و لێکەوتەکانیان.

لەلایەکى ترەوە میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق بۆ تاران بەمەبەستى گەیاندنى پەیامێکى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بوە بۆ حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى  ئێران.

بە وتەى سەرچاوەکە کازمى داواى لەبەرپرسانى ئێران کردوە،عێراق نەکەنە گۆرەپانى ململانێکانیان لەگەڵ ئەمریکا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×