کوشتنی بەناز دەبێتە زنجیرە درامایەکی تەلەفزێۆنی لەبەریتانیا
  2020-09-29       2581       

نوسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر یٔەحمەد


هەڵوەرینی باڵەکانی فڕینی ژن یٔەو کاتەیە کە بە کۆڵانی یٔەوینی
پیاوێکی تاریکی، 
نەرجسیی کوڕی جەهلدا رەتدەبێ
شکانی گۆزەی ژیانی بێگومان بەدەست دڵیەتی! (کەژاڵ یٔەحمەد)


یٔازارەکانی ژن بوون لە کۆمەڵگای نێرسالاریدا دە هێندەی یٔازاری بێنیشتیمانی دژوارە، لێرەو لەوی زۆر جار گوێبیستی کاریگەری پەروەردە دەبین لەسەر مینتالیتی تاک و تایبەتریش نێر. زۆر جارێش ڕەخنەی توند لە دایکان و خوێندنگەکان دەگیرێت بۆ یٔەو جیاکاریە نا تەندروستەی لە پەروەردەی کچیک و کورێک دەیکەن، بە جۆرێک هیچ کام لەم دوو ڕەگەزە فێر ناکرێن یٔەرک و بەرپرسیاریەتیان وەک مرۆڤ چیە لەسەر زەوی پێش یٔەوەی ڕەگەزیان ببێتە بەربەست لەبەردەمیان. تا دەگاتە یٔەوەی کوڕێکی بە ڕواڵەت بە هێز و لە ناخەوە تێکشکاو و بێباوەر بە خۆ و کیژێکی شەرمن، سست و بێهێز دەخاتە کۆمەڵگا، کە هەردوولایان بێ یەک دوو زۆر بە یٔاسانی دەکەونە داوە نەخوازراوەکانی ژیان و فریودەدرێن، سەریٔەنجام هەریەکیان بە جۆرێک دەبنە قوربانی پەروەردە و ژینگە و کەلتور.
چیرۆکی خۆکوشتن یاخود کوشتنی ژنێک دەکرێت بڵێین ڕۆژ نیە گوێبیستی نەبین بە جۆرێک کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر بیرکردنەوەکانی خەڵک دروست کردوە گەر ژنێکی کورد لە هەر شوێنێکی دنیا و بە هەر ڕوداوێک گیانلەدەست بدات، بێ گەڕان و بەدوادا چوون بیر لە دروستکردنی سینارێۆیەک دەکەینەوە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی کوشتنی لە ژێر بیانوی شەرەفدا.
من ناچمە ناو باسی شەرەف پێم وابێت زۆرێک لە کەسانی پسپۆر لەو بوارەدا یٔەم باسەیان دەیان جار شیکردۆتەوە، تەنها خاڵێک جێی هەڵوێسەتەیە لێرەدا کاریگەری پەروەردە ناتەندروستە لەسەر دایکان و باوکان و نەبوونی مەودایەکی فراوانە بۆ چارەسەی کێشەکانی خۆیان و خێزانیان هەتا سەریٔەنجام چیرۆکی نەخوازراوی یٔاوای لێ دەکەوێتەوە، کە یٔەویش دیسانەوە هەر وەکو پەروەردە دوو لایەنەیە، لایەک یٔەو کەلتورەی دایکێک بێدەنگ دەکات لە یٔاست کوشتنی جگەرگۆشەکەی کە زۆر باش دەزانێت خۆشەویستی تاوان نیە! یٔەو پەروەردە نێرسالاریەی وای لە دایکێک کردوە کە بە پۆشاکی پیاوانەوە و لە پێناو مانەوەی کەرامەتی خۆی کە دەڵێت (شەرەف) کچەکەی بخاتە ژێر حوکمی بەردی نێرێک بی یٔەوەی بتوانێت بڵێت نەخێر! لە لایەکی ترەوە باوکێک کە بە هەموو تواناکانیەوە یٔامادەکاری یٔەکات بۆ پەروەردەو پاراستنی جگەرگۆشەکانی، هەمانکاتیش دەیکاتە دڕندەو دەستی یٔەچێتە ڕۆحی ڕۆڵەکەی. حەتمەن چەپڵەی کۆمەڵگاو یٔافەرینی کەلتوور و کەمتەرخەمی یاساش پشکی شێریان لەم جۆرە کەیسانەدا بەردەکەوێت.
تراژیدیایی مەرگی کچێکی نیشتیمانەکەم لە شانشینی یەکگرتوو (United kingdom)دەبێتە هەوێنی نووسینی پەرتووکێک و دواتریش زنجیرە درامآیەکی تەلەفزێۆنی لە یەکێک لە کەناڵەکانی یٔەو وڵاتە کە بڕیارە شەوی سێشەمە ڕیکەوتی 29-09-2020 لە کەناڵی (ITV) پەخش بکرێت.
کورتەیەک لە چیرۆکی بەناز مەحمود و تاوانە گەورەکەی بەرامبەری کرا:
بەناز محمود بە رەچەڵەک کوردە و لە دایکبووی شاری #سلێمانی#ە، لە سەرەتای تەمەنیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو لە وڵاتی بەریتانیا دەکەن و لە شاری لەندەن لە ناوچەی میتشام(Mitcham) کە دەکەوێتە باشووری لەندەن جێکەوت دەبن، لە سەرەتای لاویدا بە فەرمانی باوکی بە زۆر بە شوو دەدرێت. پاش ماوەیەکی کەم جیادەبێتەوە، پاشان پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ لاوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (ڕەحمەت سلێمانی) دەبەستێت، (ڕەحمەت) لاوێکی تەمەن 28 ساڵی دانیشتوی لەندەنە پەیوەندی سۆزداری لەگەل بەناز هەیە. خێزانی بەناز بەمە ڕازی نابن دەکەونە دژایەتی و فشار خستنە سەر ڕەحمەت بۆ یٔەوەی دەست لە بەناز هەڵگرێت. ڕەحمەت بە هیچ شێوەیەک یٔامادە نیە دەستبەرداری عەشقەکەی بێت بۆیە چەند جارێک هەوڵی رازیکردنی خێزانی بەناز دەدات وەلێ هەوڵەکانی بێهودە دەبن. لە بەرامبەردا بەناز چەند جارێک گوێی لێبوە یٔەندامانی خێزانەکەی لە دانیشتنێکی مشتومڕیٔامێزی خێزانیدا باسی پلانی کۆشتنی دەکەن و بە کچێکی سەرکێش ناوی دەبەن، تەنانەت باسی کوشتنی خۆشەویستەکەیشیان کردوە. پۆلیس نامەیەکی دەستنوسی بەنازی دەستکەوتوە (پاش تاوانەکە) کە تێیدا ناوی یٔەو پیاوانەی یٔاشکراکردوە کە یٔامادەکراون بۆ یٔەنجامدانی یٔەو تاوانە. چەندین جار باوکی بەناز هەڕەشەی کوشتن لە بەناز دەکات بۆیە بەناز زیاتر لە 5 جار سکاڵا لای پۆلیس تۆمار دەکات و رایدەگەیەنێت کە مەترسی لەسەرە و لەژێر فشاری توندی باوک و مام و یٔامۆزاکانیدایە.
پاش یٔەوەی پۆلیسی لەندەن سەردانی ماڵی باوکی بەناز دەکەن و گوێبیستی خێزانەکەی دەبن وا تێدەگەن کێشەیەکی بچوکە و هیچ ڕیوشوێنێکی یٔەمنی بۆ پاراستن و دورخستنەوەی بەناز ناگرنەبەر. هەتا لە شەوی 24-01- 2006 بەناز بە شێوەیەکی ژڕندانە لە لایەن باوکی بە ناوی مەحمود بابەکر و مامی بەناز بە ناوی یٔاری و یٔامۆزایەکی بە نای دانا، بەناز لەماڵی خۆیاندا یٔەشکەنجە دەدەن و پاشان دەیخنکێنن وەک مامی لە دان پێدانانەکەیدا باسی دەکات دەڵیت؛ بەناز لە کاتی یٔەشکەنجەدا چەند جارێک هەوڵی خۆ دەربازکردنی داوەو زیاتر لە 5 خولەک پەتەکەمان لە ملیدا توند کرد هەتا گیانی دەرچوو. پاش یٔەم تاوانە قێزەوەنە باوک و مامی بەناز جەستەی بەناز بێ بەزەیی دەیٔاخننە ناو جانتایەکی گەشت و دەیبەن لە لە باخچەی ماڵێک لە گەڕەکی(Alexandra Road) لە ناوچەی هاندۆرس(Handsworth) لە شاری بێرمینگهام کە نزیکەی 2 کاژمێر لە لەندەن دوورە، حەشاری دەدەن. هەر لە پاش یٔەنجامدانی تاوانەکە تاوانباران دەگەڕێنەوە باشوری کوردستان و لە شاری سلێمانی دەبن هەتا کاتی پشکنین و ووردبینیەکانی پۆلیس یەک لا دەبێتەوەو دەیانگەڕێننەوە.
مەخابن بەناز بوو بە قوربانی توندوتیژی خێزان و کەلتوور و کەمتەرخەمی یاسا، لە دوای وون بوونی بەناز خوشکەکەی بە ناوی بیاز و خۆشەویستەکەی سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ بزربوونی بەناز، پۆلیسی (Metropolitan Police) دەکەوێتە پشکنین. لێکۆلەوەری بە ناوبەنگی بەریتانیا و شاری لەندەن کارۆلین گۆد (Caroline Goode) کاری بە دواداچون و دۆزینەوەی تاوانباران دەگرێتە یٔەستۆ.
 کارۆلین یەکێکە لە لێکۆلەوەرە (Detective)بە ناوبەنگەکانی وڵاتی بەریتانیا و ناوچەی لەندەن کارۆلین ماوەی 33 ساڵە کار لە بەدواداچونی تاوانی کوشتنەکان دەکات لە شاری لەندەن و بە یەکێک لە لێکۆلەوەرە ژیرەکان دەناسرێت هەتا یٔێستا پەردەی لەسەر زیاتر لە 100 تاوانی کوشتنی لاداوە و تاوانبارانی ڕادەستی یاسا کردوە. کارۆلین لە ساڵی 2012 خەڵاتی شاهانەی شانشینی (the Queens Policing Medal) پێبەخشرا لەسەر لێکۆڵینەوەو دۆزینەوەی تاوانبارانی کەیسی بەناز مەحمود.
پاش سێ مانگ گەڕان و لێکۆڵینەوە پۆلیس توانی تەرمی بەناز لە جانتایەکدا لە شاری بێرمینگهام بدۆزێتەوە بەمەش ڕووداوەکە میدیاکانی وڵاتی بەریتانیای هەژاند و کوشتنی بەناز بوو بە مانشێتی زۆرینەی ڕۆژنامەکانی یٔەو وڵاتە. 
لە سیپتەمبەری ساڵی 2020 کەناڵی یٔایتیڤی یٔەم چیرۆکە تراژیدیە و هەموو بابەتەکانی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دەکاتە درامایەکی تەلەفزیۆنی و ناوی دەنێت شەرەف (honour)!
درامای شەرەف کە بڕیارە لە شەوی 29-09-2020 پەخش بکرێت، یٔەکتەری بەناوبانگی بەریتانی کەیلی هاویس ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، وەک لێکۆلەرەوە لە کەیسی بەناز، واتا ڕۆڵی کارۆلین گۆد(Caroline Goode) بەرجەستە دەکات.
کەیڵی هاوێس (Keeley Haews) لە دایک بووی 10-02-1976 شاری لەندەن و دەرچوی پەیمانگای شانۆی سیلڤیایی شانۆییە (Sylvia Young Theatre School)سەرەتای کاری هونەری لە ساڵی 1998 بوو لە چەند درامایەک لەوانە (Our Mutual Friend) چەندین کاری تری دراما و شانۆ. کەیلی لە ماوەی کار کردنیدا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە لەوانە ساڵی 2008 بووە بە خاوەنی خەڵاتی (Glamour Best UK Television Actress Award) دواتر خەڵاتی باشترین یٔەکتەری بۆ درامای (Crime Thriller Awards) بەدەست هێناوە. وەک خۆی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی BBC دەڵێت؛ شەرەفێکی گەورەیە من ڕۆڵی سەرەکی ببینم لە چیرۆکێکی گەورەی وەک کوشتنی بەناز، لە کاتێکدا هەتا یٔێستاش ڕۆژانە لە شوێنی جیاوازی دنیادا ژنان دەکوژرێن لەژێر بیانوی شەرەفدا.
درامای شەرەف (Honour) باس کە تاوانی کوشتنی بەناز مەحمودی کورد دەکات خاتوونە یٔەکتەری بەریتانی کەیلی کە کە ڕۆڵی لێکۆلەوەری بەناوبانگی بەریتانی کارۆلین گۆد دەبینێت، بە ووردی هەموو بەدوادا چونەکانی یٔەم کەیسە بەرجەستە دەکات و تاوانباران دەدۆزێتەوەو ڕادەستی پۆلیسیان دەکات. لەم درامایەدا بە ووردی باس لە چیرۆکی وون بوون و تاوانی کوشتن و دۆزنەوەی تاوانباران دەکرێت، هەروەک لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە خوشکەکەی بەناز بە ناوی بیاز ڕەخنەی توندی هەیە لەسەر دراماکەو، بە پاڵەوانزانی بۆ دەزگا یٔاسایشیەکانی لەندەنی ناوزەند کردوە، هەروەها لە چاوپێکەتنێکیدا بۆ کەناڵی بیبیسی(BBC) دەڵێت بە بروای من یٔەم درامایە ڕیز لێنان نیە لە چیرۆک و قوربانیەکانی بەناز بەڵکو تێکەڵ کردنی چەند کەیسێکە و بە پاڵەوانکردنی دەزگا یٔەمنیەکانە.
نوسەری سیناریۆکە (ڤینای باتیل) دەڵێت نوسینی یٔەم چیرۆکە توشی شۆکی کردم لە هەمان کاتدا هەستم بە تاوان دەکرد لە یٔاست کەم تەرخەمی دەزگا یٔەمنی و پۆلیسیەکانی لەندەندا کە نەیان توانیوە ژیانی بەناز بپارێزن لە پاش 5 جار سکاڵا کردن.
پاش کوشتنی بەناز مەترسی گەورە لەسەر ژیانی ڕەحمەت سلێمانی دەبێت بۆیە ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێری پۆلیسدا بە نهێنی ژیان دەکات وەلی پاش دە ساڵ لە کوشتنی بەناز و لە ساڵی 2016 لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە، هەتا نووسینی یٔەم بابەتە یٔەم باسە لە ژێر لێکۆلینەوەدایەو نەزانراوە خۆکوشتنە (Suicide)یاخود تاوانی کوشتن. 
بە پێی سەرچاوە فەرمیەکانی دادگای لەندەن لە دوای ساڵێک لە تاوانەکە تێوەگلانی 5 خزمی بەناز بەم کەیسە بە فەرمی دەناسێنێت, لەوانە یٔاری یٔاغای مام و یٔامۆزاکانی بە ناوی محەمەد ساڵح و عومەر حسێن و دانا یٔەمین. لە 20-07-2007 تاوانباران یٔاری مامی بەناز 23 ساڵ زیندانی و باوکی بەناز بە ناوی مەحمود بابەکر 32 ساڵ و دانا یٔەمینی یٔامۆزای بەناز 20 ساڵ و محەمەد ساڵح 21 ساڵ زیندانی سزا دراون.
شایانی باسە کوشتنی ژنان لەژێر بیانوی جیاوازدا نەک تەنها پەرتوکێک و درامایەک ناتوانێت باسیان بکات بگرە لە زۆربەی کۆمەڵگا مامناوەندەکاندا بوە بە کێشەیەکی ترسناک کە پێویستە یاساکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی جدی هەڵوێستەی لەسەر بکەن، بڕوانە لە یٔاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی یٔافرەتان و خێزاندا لە کوردستان، یٔاماژە کراوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 زۆرترین یٔافرەت لە #هەولێر# سکاڵایان تۆمارکردووە کە هەزار و 287 سکاڵا بووە، دواتر #دهۆک# 981 سکاڵا، سلێمانی 925 سکاڵا، #گەرمیان# 323، راپەڕین 162 و #سۆران#یش 91 سکاڵا تۆمار کراون. 
لەبارەی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و خۆسووتاندنی یٔافرەتانیشەوە لەماوەی یٔەم شەش مانگەدا، تەنیا یەک یٔافرەت لە هەولێر و دوو یٔافرەتیٔش لە دهۆک کوژراون. 
لە هەولێر 3 یٔافرەت خۆیان کوشتووە و 9 یٔافرەتیش خۆیان سووتاندووە، لە دهۆک 7 ژن خۆیان کوشتووە و 11 ژنیش خۆیان سووتاندووە. لە سلێمانی دوو ژن خۆیان سووتاندووە، لە راپەڕین ژنێک خۆی کوشتووە و یەکێکیش خۆی سووتاندووە، لە سۆران 2 یٔافرەت خۆیان کوشتووە و 3 ژنیش خۆیان سووتاندووە، بەڵام لە گەرمیان هیچ حاڵەتێکی خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ژنان تۆمار نەکراوە. 
سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی، هەولێر لە پلەی یەکەمدایە و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون، لە دهۆک 11 حاڵەت، لە سلێمانی 7 حاڵەت و لە سۆرانیش 3 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون. 
یٔەم یٔامارە تەنها مشتێکە لە خەروارێ، کارەساتی کوشتنی ژنان لەژێر چەتری شەرەف کارەساتێکی گەورەیە و دیسانەوە دەیڵێمەوە یەکەم هەنگاومان بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگا تاریکەکان تەنها پەروەردەیە![1]


سەرچاوەکان:
ڕاپۆرتێکی کەناڵی دنیا (تفاصیل مروعە لجریمە الشرف الکردیە فی لندن)
.bbc.co.uk/news/uk-england-london-11716272
www.casemine.com
HONOUR
ACHIEVING JUSTICE FOR BANAZ MAHMOD
ڕاپۆرتی توندوتیژی دژی زنان.. کوردیپیدیا

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×