خانمە شاعیرێكی ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بردەوە
  2020-10-08     

ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم لیوس ئێلیزابێس گلۆگ شاعیرە ژنی ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەبیاتی 2020 پێبەخشرا.

ئاوێنه‌: لیوس گلۆگ کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەکادیمیای سویدەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی ییەڵی ئەمریکی و ئەو لە ساڵی 1968 ەوە دەستیکردووە بە کاری نوسین.

لە بەیاننامەکەی ئەکادیمیای سویدا هاتووە، "شیعرەکانی لیوس گلۆگ کاری لەسەر ئاسانی و شەفافیەت کردووە و هەمیشە شیعرەکانی کاری بۆ جیهانی تایبەتی منداڵان و ژیانی خێزانی و پەیوەندی باشی نێوان ئەندامانی خێزان کردووە و ئەوەش یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی لیوس.

شیعرەکانی لیوس گلۆگ مێژووی هەیە لە کاریگەریی و لە ساڵی 1993 دا بەهۆی کارێکی ئەدەبییەوە بەناوی بووە خاوەنی خەڵاتی پولیتزەر.

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات سەرەڕای ئەوەی نازناوێکی مەعنەوی بەهێزە بۆ هەڵگرانی خەڵاتەکە، لەگەڵ ئەوەش 10 ملیۆن کرۆنی سویدی دەبەخشرێتە براوەی خەڵاتەکە کە دەکاتە یەک ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

هەموو ساڵێک خەڵاتی نۆبڵ لە مەراسیمێکدا کە خێزانی پاشایاتی سوید ئامادەی دەبن لە ستۆکۆڵم دەبەخشرێتە کەسی براوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەراسیمەکە ناکرێت و دەبرێتە ئەمریکا و بەتەنها لە مەراسیمێکی بچوکدا دەبەخشرێتە لیوس ئێلیزابێس گلۆگ.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×