شەجەریان كۆچی دوایی كرد
  2020-10-08     

محەمەد رەزا شەجەریان، هونەرمەندی گەورەی ئێران، دوای چوار ساڵ لە توشبونی بە شێرپەنجە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەتەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی كۆماری ئیسلامی ئیران، سەرەتای هەفتەی رابردو، بەهۆی خراپبونی باری تەندروستییەوە، شەجەریان براوەتە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی "جەم"ی تاران و دوای ئەوەی چەند رۆژێك لە كۆمادا بوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆچی دوایی كردوە.

شەجەریان لە نەورۆزی ساڵی 2016 لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا توشبونی خۆی بە شێرپەنجە راگەیاندبو و بۆ ماوەیەكیش بەمەبەستی چارەسەر چوە ئەمریكا.

محەمەد رەزا شەجەریان لە 23ی ئەیلولی 1940 لە شاری مەشهەد لەدایكبوە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا بە خوێندنی قورئان دەستی بە چڕین كردوە.

شەجەریان بە مامۆستای گۆرانی و میوزیكی كلاسیكی فارسی ناسرابو و ژمارەیەك هونەرمەندی گەورەی ئێران بە قوتابی ئەو دەناسرێن.

كوڕو كچێكی شەجەریان بەناوەكانی هومایۆن و موژگان لە بواری گۆڕانی و میوزیكدا كاردەكەن.

شەجەریان خاوەنی دەیان ئەلبومی گۆرانی و كۆنسێرتە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×