ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠
  2020-10-11     
بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممە  ١٥\١٠\٢٠٢٠ وەشانی نووسیار ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ئەنجام بدات، کە تیایدا براوه‌ و لیژنەی هەلەسنەگاندن ئامادە دەبن.
ئەمەش لە دوای ئەوەی ئەم ساڵ خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم لە مانگی ٩ هەرسێ براوەکانی شیعر، چیرۆک، ڕۆمان ئاشکرا کرد ئەوانیش بریتیبوون لە : نەورەس محەمەد بۆ کۆمەڵە شیعری (شقارتە). جێگر بەختیار بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو). کیاکسار ئەحمەد بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە).
خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠  پێکهاتووە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی تەواوەی بەرهەمی کتێبی براوەکان، پێدوانی بڕوانامەی نووسیار، هەروەها دیاری پارچە سیرامیکی خەڵاتی نووسیار بە براوەکان.
ئەم خەڵاتە ساڵانە وەشانی نووسیار ئەنجامی دەدات بۆ ئەو نووسەرانەی کە پێشتر هیچ کتیبێکیان چاپ و بڵاو نەکرۆدتەوە. ئەمەش لەڕێی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن. خوڵی یەکەمی ئەمساڵ بە ناوی شاعیر محەمەد عومەر عوسمان  ناسراو بە ژەنەڕاڵی پایز بوو.

ڕۆژ: پێنجشه‌ممه‌ ١٥\١٠\٢٠٢٠
كات: ٤:٠٠ی ئێواره‌
شوێن: كافێی به‌هار لاونچ، پشت كتێبخانه‌ی سلێمانی
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×