لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزار و 221 توشبوی نوێی کۆرۆنا له‌عێراق تۆمارکراون
  2020-10-17       327       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزار و 221 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون  لەبەرامبەریشدا سێ هەزار و 329 کەس چاکبونەتەوە  و 56 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی زۆرترینیان  لەبەغدا بووە  هەزار و387  کەس، دهۆک 365 کەس و لە دیالەیش 310 توشبو تۆمارکراون.

رونیشیكردووەتەوە،  لەوەتەی كۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە 423 هەزار و 524 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 357 هەزارو  291 کەس چاکبونەتەوە و 10 هەزار و 198 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×