"ئامارەکان مەترسیدارن".. لە سلێمانی 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-18       838       

تەندروستی سلێمانی هۆشداریدەدات كە ئامارەكانی كۆرۆنا لە شارەكە مەترسیداران و لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 21 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون و 15 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، هەر لەو ماوەیەدا 10 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 200 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

د. یاد نەقشبەندی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئامارەكە، رایگەیاندوە"ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبون بە ڕێنماییەکان وەک پێویست نین، هیوادارم پێش ڕودانی کارەساتی نەخوازراو، بە هەمو لایەک هەوڵبدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، کە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەک چۆن لە ڕابردو کردمان."

بەگوێرەی ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی تا ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی پلازمایان بەخشیوە لەدوای چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە، گەیشتۆتە یەك هەزارو 122 بەخشەر.

 

(١٠) هاوڵاتی گیانی لە دەستدا لە (٢٤) کاتژمێر، بە واتای (١٠) خێزان، (١٠) بنەماڵە، (١٠) گەرەک، ئازاری جەرگ بری کۆرۆنای...

Posted by ‎Dr.Yad Naqshbandy د.یاد نەقشبەندی‎ on Sunday, October 18, 2020
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×