2020-10-20   880     
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، سوتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سه‌ر رێگه‌ی تاسڵوجه سلێمانیی ده‌ستی هیچ كه‌سێكی له‌پشته‌وە نەبووە.
ئاوێنه: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگادا رایگه‌یاند: "دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتوه، ده‌ستی هیچ كه‌سێك له‌پشتی سوتانی دارسنەوبەرەكانەوە نەبووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "به‌هۆی دوو ئاگره‌وه له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ سنه‌وبه‌ره‌كان سوتاون، یه‌كه‌میان به‌هۆی گڕگرتنی به‌نزیخانه‌یه‌ك و دوه‌میش به‌هۆی ئاگرێك له فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی 70ه‌وه بوه".
له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له دارسنه‌وبه‌ره‌كانی چیای گۆیژه‌و سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی_ تاسڵوجه ئاگریان گرت و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی چیای گۆیژه به وته‌ی پۆلیس دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام هێشتا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر سووتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی تاسڵوجه ده‌ستگیر نه‌كراوه.