كۆمپانیایەكی نیشتمانیی مۆبایل لە عێراق دادەمەزرێت
  2020-10-26       703       

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای دامەزراندنی کۆمپانیای مۆبایلی نیشتیمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆمار دەكات و چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندی بکات پێش ئەوەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بکات بۆدەستکردن بەڕێکارەکان.  

ئاوێنه‌:  عەلا روبەیعی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕایگەیاندوە:"یاسای مۆڵەتدانی چوارەم کە تایبەتە بەدامەزراندنی کۆمپانیای مۆبایلی نیشتیمانی، ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە، چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندی بکات پێش ئەوەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بکات بۆ دەستکردن بەڕێکارەکان".  

ئاماژەی بەوەشكردووە:"ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتیمانی مۆبایل کە هاوشان دەبێت لەگەڵ ئەو سێ کۆمپانیایەی کەئێستا هەن، ئەوەش بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاووڵاتیانی عێراق".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×