ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: زۆترین گیانلەدەستدان لە سلێمانی تۆماركراوە
  2020-10-26       561       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 691 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 48 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 هەزار و 37 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 691 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 244 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو  48 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و ژمارەیان 15 كەسە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 455 هەزار و 398 كەس و لەوانە 10 هەزارو 671 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 384 هەزارو 593 كەسیان چاكبونەتەوەو 60 هەزارو 134 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 400 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×