ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌‌ عێراق داوای‌ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم دەکەن
  2020-10-27       703       
حه‌وت ئه‌ندامی‌ كوردی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق‌و نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق ده‌كه‌ن‌و داوای‌ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دەکەن سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند "گروپێكی‌ تیرۆریستی‌" له‌شاری‌ هه‌ولێر.

ئاوێنه‌: له‌به‌شێكی‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاری بەرامبەر هاوڵاتیانمان لە هەرێمی کوردستان وە بۆ رێگریکردن لە نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی داواتان لێدەکەین ڕێگربن لەبەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەرکوتکردنی دەنگە نارازییەکان، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان."


ده‌قی‌ نامه‌كه‌:


بەرێز دەوڵەتی سەرۆک وەزیران
بەرێزان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
بەرێز سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕال
بەرێز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق
بەرێز نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
سڵاو و رێز،
ئێمە وەک ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نوێنەرایەتی پارێزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەکەین دەمانەوێت لە پێشهاتێکی ترسناک لە هەرێمی کوردستان ئاگادارتان بکەینەوە ئەویش بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستانە لە ململانێی حزبی و شەخسی بەمەبەستی سەرکوتکردنی نارەزایەتیەکان و دەنگە رەخنەگرەکان و تۆمەتبارکردنی لایەنێکی عێراقی بە هەوڵی تیرۆرستی.
دوێنێ لەژێر فشاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوکرایەوە کە گوایە دوو هەوڵی تیرۆستی و تێکدەرانە پوچەڵکراوەتەوە و دەستی تۆمەت بۆ چەند لایەنێکی جیاواز درێژکراوە، لەوانە ژمارەیەک چالاکوان و کەسانی رەخنەگر کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات ئەژین. هەروەها بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بێ هیچ خستنەروی بەڵگەیەک باس لە تێوەگلانی لایەنی عێراقی دەکات لە هەوڵێکی تیرۆرستی لە هەولێر و دهۆک، ئەمەش بۆتە هۆی بلاوکرنەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوڵاتیان.
دەمانەوێ سەرنجتان بۆ ئەوەش رابکێشین کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ساڵی (۲٠۱۱) بە یاسای ژمارە (٤) ی پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە و پێنج ئەندامی هەیە کە یەکێکیان راوێژکارە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات و سەر بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ە، بەڵام
ماوەی ساڵێک زیاترە ئەم ئەنجومەنە بێ راوێژکارە ئەویش بەهۆی ملاملانێی نێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی.
دوای بەدوای بەیانەکەی دوێنێ،  سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە بریتین لە بەرپرسانی دەزگای زانیاری، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم و بەرپرسی هەواڵگری پێشمەرگە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش بەیانێکی تر دەرئەکەن و ئاماژەوە بەوە کراوەکە بەیانەمەکەی دوێنێ ۲٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٠ بێ ئاگاداری ئەوان دەرکراوە و بەهێچ شێوەیەک ئەوان ئاگادار نین و بونی هەوڵی تیرۆرستیش لە کوردستان رەتدەکەنەوە.
بۆیە ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاری بەرامبەر هاوڵاتیانمان لە هەرێمی کوردستان وە بۆ رێگریکردن لە نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی داواتان لێدەکەین ڕێگربن لەبەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەرکوتکردنی دەنگە نارازییەکان، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان.
لەگەڵ رێزی،
۱.یوسف محمد صادق
۲.غالب محمد عەلی
۳.یوسرا رەجەب کمر
٤.هۆشیار عەبدوڵا
٥.ئەحمەد حاجی رەشید
٦.رێبوار کەریم مەحمود
۷.سەرکەوت شەمسەدین



فخامة  رئيس جمهورية العراق المحترم 
دولة رئيس الوزراء المحترم
سيادة رئيس مجلس النواب المحترم
مستشار امن القومي المحترم
سكرتير الامم المتحدة المحترم
بعد التحية والسلام :
               نحن عـــدد من أعضــــاء مجلـــــس النـــــواب العراقــــي عن المحافظــــات المختلفة في إقلــــــيم كردستــــان 
نود ابلاغكم قبل وقوع حادثة خطيرة في  اقليم كردستان ,  وهو استخدام مجلس  امن كردستان لخلاف حزبي و شخصي وتكميم اصوات غير راضيه عن اداء الحكومة في الاقليم , 
يوم امس وتحت ضغط اعضاء الحزب الديمقراطي الكردستاني في مجلس امن كردستان نشروا بيان باسم مجلس الامن بانهم ابطلوا عمليتين ارهابيتين في محافظات اربيل و دهوك واتهموا بعض جهات المختلفة منهم بعض النشطاء المدنيين يعيشون خارج اقليم كردستان كذلك بيان مجلس الامن في اقليم كردستان كانت دون اي دليل, 
حيث ادى هذا البيان الى نشر الذعر والخوف بين المواطنين نود ان نبين لكم بان مجلس الامن في اقليم كردستان تأسس  في سنة 2011 حسب قانون رقم ٤ في برلمان كردستان ويوجد لديهم خمسة اعضاء احدهم مستشار يترأس المجلس وتابع الى رئاسة اقليم كردستان , لكن منذ سنة كاملة لا وجود للمستشار في المجلس بسبب خلافات وصراعات داخلية بين الحزب الديمقراطي الكردستاني  و بوضوح اكثر  (  بين رئيس اقليم كردســتان نيجيرفان برزاني و رئيس الحكومة مسرور برزاني  )  
بعد بيان يوم امس ثلاثة من اعضاء مجلس الامن في الاقليم كل من ( مؤسسة زانياري ومديرية الاسايش العامة في كردستان و مسؤول  استخبارات البيشمركة ) باسم مجلس الامن نشروا بيان اخر بانه بيان يوم امس بتاريخ ٢٦ اكتوبر ٢٠٢٠ نشر دون علمهم ولا يوجد اي هجمة ارهابيه في مناطق اربيل و دهوك 
نحن كأعضاء مجلس النواب العراقي و شعورنا بالمسؤولية امام المواطنين في اقليم كردستان و نطالب من حضراتكم ان تمنعوا استخدام مجلس الامن واستخبارات كردستان من قبل الاحزاب الحاكمة التي تهدف الى خلق الازمات والصراعات الداخلية في الاقليم .
 مع وافر الاحتـــــــــــــرام والتقدير ...
 النائب د. يوسف محمد صادق                                             
النائب   د. غالب محمد علي                      
النائب      د. ريبوار كريم محمود                              
النائب     احمد حمه رشيد                                  
النائب    يسرى رجب كمر
 النائب سه ركه وت لطيف شمس الدين                                                     
النائب هوشيار عبدالله فتاح
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×