ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: زۆترین گیانلەدەستدان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە
  2020-10-28       517       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، چوار هەزارو 43 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 46 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە 27 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 هەزار و 721 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 43 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 929 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو  46 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 27 توشبویان لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە بەشێوەیەك: 14 توشبو لە پارێزگای سلێمانی، 7 توشبو لە پارێزگای دهۆك و 6 توشبو لە پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 463 هەزار و 951 كەس و لەوانە 10 هەزارو 770 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 391 هەزارو 10 كەسیان چاكبونەتەوەو 62 هەزارو 171 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 420 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×