کتێبی ئێمیل زۆلا نوسەرو بیرمەندو چالاکوانێکی مەدەنی گەورەی فەرەنساو جیهان بڵاوکرایەوە
  2020-11-14     
کتێبی ئێمیل زۆلا نووسەر و بیرمەند و چالاکوانێکی مەدەنی گەورەی فەرەنسا و جیهان بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبەم لە نووسینی ئەردەڵان عەبدوڵڵایە و  لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیرە لە بارەی نووسەری مەزنی فەرەنسا و جیهان " ئێمیل زۆلا".

نووسەر لەم کتێبەدا باسی ژیانی شەخسی و شێوازی نووسین و تێڕوانینی ئێمیل زۆلا بۆ ئەدەب بە گشتیی و شانۆ و رۆمان و کورتە چیرۆک بەتایبەتی دەکات. هەروەها باسی مەزهەبی سروشتگەرایی دەکات کە زۆلا خۆی دامەزرێنەریەتی، جگەلەوەش باسی  ژیانی رۆژنامەوانیی و  تێڕوانینی بۆ کۆمەڵێک نووسەری فەرەنسی لەوانە : ڤیکتۆر هۆگۆ، بەلزاک، ستاندال" لەهەمانکاتیشدا باسی  فکری سیاسی زۆلا لە بارەی " ئایین، دەسەڵات، شەڕەنگێزی،کۆمۆنیزم، ئانارشیزم، کاتۆلیزیم" دەکات. لە بەشێکیشدا بە درێژی باسی کێشەی دریفوس دەکات،کە زۆلا  داکۆکی لە ئەفسەرێکی بێتاوانی جوولەکەی فەرەنسی دەکات،زیاتریش زۆلا بەم مەسەلەیە لە جیهاندا دەناسرێت.  لە دوابەشیشدا نووسەر خوێندنەوەی بۆ 10 رۆمانی زۆلا کردووە.
کتێبەکە لە دوتوێی 250 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند پێکهاتووە و لە لایەن ناوەندی سارا بۆ چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە چاپکراوە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×